هونەر / هۆنراوە

مامۆستا نالی

نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ نەچم شەرت بێ هەتا ئەم خوارە بێ تۆ دەروونم خاڵییە، وەک نەی دەناڵێ هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ! بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕووی کەس موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ هەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ قەسەم
هونەر / هۆنراوە

مامۆستا هەژار: لاجان

لاجان دەشتی لاجانێ، بەهەشتی پێشووم هونەرم گەر بێ، لەوێ ڕا تێشووم ئێرە بوو لانکی یەکەم دڵداریم لێرە هەڵبوو سەرەتای خەمباریم چاوی کارمامزێ خستیمیە کەمەند نازی پێدام و دڵ و هۆشمی سەند هێندە فرمێسکە لەوێ ڕشتوومە هێندێ لەو ڕازە لەوێ ناشتوومە بێتەدەر، گۆلە لە