ئەی یار

نووسەر: لاجان
0
529

 


ئەی یار


شێعری: بەختیار عەلی



ئەی شەونمی نێوان کتێبە دۆزەخییەکانی من
ئەگەر تۆ لە تەڵا زیاتر نەدرەوشێیتەوە، من شەڕم لەگەڵ ئەم دوژمنە کانزایییانە بۆ ناکرێ
ئەگەر پرشنگی تۆ لە پرشنگەکانی زیو ڕۆشنتر نەبێ، دەنگی من لە دەنگی بەیانە ناسازەکانی مردن گەورەتر نابێ
ئەگەر تۆ ئاوازی جەنگ نەخوێنی، شمشێرەکانی من لاسکی گوڵەکانی ئەم جەهەننەمەیان بۆ نابڕێ
 ئەی یار
من چیتر بام خۆش ناوێ، ئەو بایەی بەڵگەنامەی خوێنینی منی لەگەڵ تەنهاییدا دڕی
سوێندی منی لەگەڵ خاکە بەیارەکاندا شکاند
ڕۆحی منی لە جەنگەڵ و گیاکان ترساند
سەیر کە پاش عەشق چەن تووڕەترم لە گەردەلوول و دەریا و تۆفانەکان
ئەوەی لە من بەجێ ما ئایندەم بوو
ئەوەی لە مندا با دەیبا، ئەو ڕۆژانەیە کە بۆ خۆمم هەڵگرتووە
ئەوەی لە مندا دەکوژرێت، ئەو دەقیقانەیە کە باوکان و وەچەکانم لێی بێبەرین
ئەوەی لە مندا دەکوژرێت، منم نەک تۆ، منم نەوەک زەمەن و بەیانی و ئایندەکان، منم نەوەک کەناری و ئاو و چەمەنزارەکان
لقی بابەت :  هونەر / هۆنراوە
سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە