دەرمانی چاوئێشە
0
1 656
دەرمانی چاوئێشە
کابرایەک چاوی وەژانکەوتبوو. چووە لای دوکتۆری ئاژەڵان و چارەی خواست. ئەویش لەو دەرمانەی دە چاوی ئاژەڵانی دەکرد، بۆ چاوی کابرای بەکارهێنا! ماوەیەک تێپەڕی و کابرا کوێر بوو.
سکاڵای کرد و دوکتۆرەیان بردە لای دادوەر. قازی کوتی: "بەریدەن! ئەو کابرایە ئەگەر کەر نەبوایە، نەدەچووە لای دوکتۆری ئاژەڵان!!"
وەرگێڕاو لە پەڕتووکی گوڵستان، نووسراوی سەعدی
وەرگێڕان بە کوردی: لاجان
لقی بابەت : بابەتی گشتی / کورتەچیرۆک