قوتووی ره‌ش و قوتووی زێڕین
0
1 570
له‌ناو ده‌ستانمدا دو قوتووم پێیه که خوا پێمی داون. خوا فه‌رمووی: "خه‌مه‌کانت له‌ناو قوتووی ره‌شدا بنێ و شادییه‌کانت له‌ناو قوتووی زێرین." به قسه‌م کرد و شادی و خه‌مه‌کانم له‌ناو قوتووه‌کان نا. قوتووی زێڕین رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژێ قورس‌تر ده‌بوو و قوتووی ره‌ش سووکتر.
به سه‌ر سوڕمانه‌وه قوتووی ره‌شم کرده‌وه تا هۆیه‌که‌ی بزانم. دیتم بنی کونه و خه‌مه‌کانم له وێوه ده‌ڕژێت. کونی قوتووه‌که‌م پێشانی خوا دا و کوتم: "پێم سه‌یر بوو که خه‌مه‌کانم له کوێن؟!" خوا به بزه‌یێکی شیرینه‌وه فه‌رمووی: "ئه‌ی به‌نده‌ی من! هه‌موویان له لای منن." پرسیم: "بۆ ئه‌و قوتووانهت دا به من؟! بۆ بنی قوتووی ره‌ش کون بوو؟!"
فه‌رمووی: "ئه‌ی به‌نده‌ی من! قوتووی زێڕینم دایه‌ی تا نێعمهتهکانت بژمێری و قوتووی ره‌ش بۆ ئه‌وه‌یکه خه‌مه‌کانت له خۆت دوور که‌ی."
لقی بابەت : بابەتی گشتی / کورتەچیرۆک