مامۆستا هادی زیائه‌دینی
مامۆستا هادی زیائه‌دینی
ساڵی 1335ی هه‌تاوی له شاری سنه له بنه‌ماڵه‌یێکی شێعر دۆست و عێرفانی‌دا له دایک بووه. پێش خوێندن شێوه‌کاری فێر بووه و له درێژایی خوێندن‌دا خۆی ورده‌ورده بۆ په‌یکه‌رسازی راهێناوه. ئه‌و مامۆستا پایه‌به‌رزه ئێستا له ژیان‌دایه و له خزمه‌تکردن‌دا به‌رده‌وامه. هیوای ته‌مه‌نێکی درێژ و ژیانێکی خۆش بۆ ئه‌م به‌ڕێزه.
چالاکییه‌کان و ده‌سکرده‌کانی مامۆستا زیائه‌دینی:
سازکردنی په‌یکه‌ره‌کانی: «گاندی» به قه‌باره‌ی ئاسایی له ساڵی 1353ی هه‌تاوی‌دا، «شوان» به به‌رزایی 3 میتر بۆ پارکی ئاویه‌ری سنه، «ئازادی» به به‌رزایی 6 میتر بۆ فه‌له‌که‌ی ئازادیی سنه، «دوو مناڵ» به به‌رزایی 4 میتر بۆ پارکی ئاویه‌ری سنه، «مه‌وله‌ویی کورد» به به‌رزایی 5/3 میتر بۆ فه‌له‌که‌ی مه‌وله‌ویی کوردی سنه، «کرێکار» به به‌رزایی 4 میتر بۆ فه‌له‌که‌ی کارگه‌ری سنه، «مامۆستا هه‌ژار» به به‌رزایی 4 میتر بۆ فه‌له‌که‌ی مامۆستا هه‌ژاری مه‌هاباد، «مامۆستا هێمن» به به‌رزایی 4 میتر بۆ فه‌له‌که‌ی مامۆستا هێمنی مه‌هاباد، «مامۆستا محه‌مه‌دی قازی» به به‌رزایی 4 میتر بۆ فه‌له‌که‌ی محه‌مه‌دی قازی، «میر عیمادی قه‌زوێنی» به به‌رزایی 5 میتر بۆ فه‌له‌که‌ی میر عیمادی قه‌زوێن، «تامی ئازادی» به به‌رزایی 3 میتر بۆ پارکی مناڵی ئیسفه‌هان، «شێخ مه‌حمودی به‌رزنجی» به به‌رزایی 8 میتر بۆ فه‌له‌که‌ی شێخ مه‌حمودی سلێمانی، «مه‌ستوره ئه‌رده‌ڵان» به به‌رزایی 4 میتر بۆ پارکی هه‌ولێر، «جگه‌رخوێن» له هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها سازکردنی نه‌خشی به‌رزکراوی «سه‌ربازی ماد» به به‌رزایی 5/2 میتر بۆ سه‌رده‌رگای مۆزه‌خانه‌ی سنه، سازکردنی نه‌خشی به‌رزکراوی «زێویه» به رووبه‌ری 100 میتری چوارگۆشه بۆ ده‌رگای پارکی ئاویه‌ری سنه و ...