چارەی خەمی من مەی نییە...

نووسەر: لاجان
0
1 748

 

چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه‌، مه‌یخانه‌‌ بڵێ چی؟




چاره‌ی خه‌می من مه‌ی نییه‌، مه‌یخانه‌‌ بڵێ چی؟

به‌و ده‌رده‌وه‌ مه‌ی نامگرێ، په‌یمانه‌ بڵێ چی؟


پێم وا نییه‌ له‌و غه‌دره‌وه‌ فریام بکه‌وێ که‌س

ئه‌و دۆست بوو وه‌فای بۆم نه‌بوو، بێگانه‌ بڵێ چی؟


بسکت بده‌ ده‌س شانه‌ به‌ڵام چین مه‌خه‌ ئه‌برۆ

زولفی تۆ شنه‌ تێکی ده‌دا، شانه‌ بڵێ چی؟


هه‌ر عاشقه‌ سووچیشی نه‌بێ ده‌یخه‌نه‌ ئه‌ستۆ

شه‌م ئاگری کردۆته‌وه‌، په‌روانه‌ بڵێ چی؟


تاوانی منه‌ ده‌ربه‌ده‌ری و ده‌ردی‌سه‌ری من،

مه‌ل خۆی سه‌ری خۆی هه‌ڵگرێ، هێلانه‌ بڵێ چی؟


شێتی قه‌دی تۆ شه‌رتی له‌گه‌ڵ چۆل و چیا بوو

زانا بێ به‌ زنجیره‌وه‌، دێوانه‌ بڵێ چی؟


خاڵی تۆ به‌ په‌رژین و، خه‌یاڵ ناسک و ساده‌

بێچاره‌ له‌ ناو ئه‌و هه‌موو پاوانه‌ بڵێ چی؟


چیرۆکی جوانیی تۆ له‌ ناو لاپه‌ڕ و دێڕا

ناگونجێ ئیتر، نووسه‌ری ئه‌فسانه‌ بڵێ چی؟


تاسه‌ی تۆ که‌ دامده‌گرێ، ده‌ڵێن: ”ئاخری خێر بێ!"

( (هێدی) له‌ گه‌ڵ ئه‌و کۆنه‌برینانه‌ بڵێ چی؟


"مامۆستا هێدی"


لقی بابەت :  هونەر / هۆنراوە
سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە