تووتی
ژنێک تووتییه‌کی کڕی، به‌ڵام ڕۆژی دواتر بردییه‌وه بۆ دوکانه‌که. به خاوه‌ن دوکانه‌که‌ی وت: «ئه‌و باڵنده‌یه قسان ناکات!»
خاوه‌ن دوکان کوتی: «ئاوێنه‌تان هه‌یه؟ تووتی خولیاوی ئاوێنه‌یه. خۆی تیدا ده‌بینێت و وه‌قسه دێت.»
ژنه ئاوێنه‌یێکی کڕی و ڕۆیی. ڕۆژی دواتر دیسان ژنه هاته‌وه. تووتی هێشتا قسه‌ی نه‌کردبوو. خاوه‌ن دوکان وتی: « نه‌ردیوانتان هه‌یه؟ تووتی خولیاوی نه‌ردیوانه.»
ژنه نه‌ردیوانێکی چووکه‌ی کڕی و ڕۆیی، به‌ڵام ڕۆژی دواتر دیسان هاته‌وه. خاوه‌ن دوکان وتی:
- ئه‌رێ له‌ناو قه‌فه‌سه‌که‌یدا جۆلانه‌ی هه‌یه؟
- نا.
- ده‌ی گرفت ئه‌وه‌یه! هه‌ر ده‌ست به جۆلانه‌ی بکات، وه‌قسه دێت.
ژنه به بێ‌وازی جۆلانه‌یێکیشی بۆ کڕی و ڕۆیی، به‌ڵام ڕۆژی دواتر که هاته‌وه چڕژابوو. ئه‌و وتی:
- تووتیه‌که مرد.
- باشه، هه‌ر یه‌ک قسه‌شی نه‌کرد؟!
- با، پێش مردنی به ده‌نگێکی لاوازه‌وه وتی: «ئه‌رێ له‌و دوکانه‌دا بۆ تووتی هیچ خوارده‌مه‌نییه‌کیان نه‌ده‌فرۆشت؟!»