شه‌ڕی منداڵان
0
1 327
شه‌ڕی منداڵان
دوو منداڵ له کاتی گه‌مه کردندا له قه‌راخ زه‌وی تووشی شه‌ڕ بوون. باوکیان که له‌و نزیکانه خه‌ریکی دروێنه بوون، به دیتنی ئه‌و دیمه‌نه غاریان دا و له‌سه‌ر منداڵان بۆخۆشیان تووشی دمه‌چه‌قه و شه‌ڕێکی قورس بوون. کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک کۆ بوونه‌وه و لێکیان کردنه‌وه و بو ئه‌وه‌ی که شه‌ڕه‌که درێژه‌ی نه‌بێت، ناردیاننه لای قازی. جه‌نابی قازیش هه‌رچۆنێک بوو شه‌رعی له نێوانیاندا کرد و به‌ڕێی کردن. کاتی هاتنه ده‌ر، هه‌ر که‌سه‌ی منداڵه‌که‌ی له پشتێ کرد تا منداڵه‌کانیان زۆر ماندوو نه‌بن. منداڵه‌کان که هه‌ر له‌سه‌ر پشتی باوکیان ئاشت ببوونه‌وه، یه‌کیان به وی تری کوت: "ئه‌رێ که‌ری کێهه‌مان چاکتر ده‌ڕوات؟!"
لقی بابەت : بابەتی گشتی / کورتەچیرۆک