بەزمی هێلکە و تاوە!!
ژنێک سێ کچی هەبوون کە لەگەڵیان زۆر گاڵتەی دەکرد و وەک دەستەخوشکان بوون. بۆ نمونە ئەگەر هەر کامێکیان شەوێ لەگەڵ مێردەکەی جووت ببا، دەیکوت هێلکەیێکمان دەڕۆنیکردووە!! بەم شێوەیە یەکتریان حاڵی دەکرد و کەسیش لێیان تێنەدەگەیشت!
کچی گەورە 15 ساڵ بوو مێردی کردبوو، کچی دووهەم حەوت ساڵ بوو زەماوەندی کردبوو و کچی چووکەش تازە بووک بوو. ڕۆژێک لە ڕۆژان، دایکیان لەبەرخۆیەوە کوتی: "با تەلەفۆنێکی بۆ کچەکان بکەم بزانم ئەحواڵیان چۆنە؟!"
سەرەتا تەلەفۆنی بۆ کچە گەورەی کرد و پاش چاک و خۆشییەکی زۆر، لێی پرسی: "دەی ڕۆڵە، دەگەڵ هێلکە و ڕۆن چۆنی؟!"
وڵامی داوە: "دایە گیان لە خوا بەزیادبێ، حەوتووی یەک دوو هێلکان دەڕۆنی دەکەین!!"
هەر بەو شێوەیە لەگەڵ کچی نێوەنجیش قسەی کرد و لێی پرسی! کچی دووهەم وڵامی داوە: "دایە گیان، بەزیادبێ، حەوتووی چوا پێنج هێلکان دەڕۆنی دەکەین!!"
لەگەڵ کچی چووکەشی چاک و خۆشی کرد و لێی پرسی! ئەویش وڵامی داوە: "دایە گیان ئەوشۆ شانەیێک هێلکەمان دەڕۆنی کردووە!!"
دایکی کە زۆر شاد ببو، پرسی: "ئەدی ڕۆڵە زاوایەکەم ئێستا چ دەکا؟"
کچە وڵامی داوە: "وەڵا دایە گیان چت لێ وەشێرم، ئەوە هەر وا خەریکی تاوە لستنەوەیە!!!"