هه‌ژاری
ڕۆژێک کابرایێکی ده‌وڵه‌مه‌ند، کوڕه چوکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برده گوندێک تا پێشانیدات که خه‌ڵکی ئه‌وێ چه‌ند هه‌ژار و نه‌دارن. ئه‌وان شه‌و و ڕۆژێک له ماڵێکی چووکه‌ی ناو دێ مانه‌وه. کاتی گه‌ڕانه‌وه له ڕێگادا کابرا له کوڕه‌که‌ی پرسی:
- ئه‌و سه‌فه‌ره‌ت پێ چۆن بوو؟
- زۆر خۆش بوو بابه!
- چاوت له ژیانی ئه‌وان کرد؟
- به‌ڵێ.
- له‌و سه‌فه‌ره چ فێر بووی؟
کوڕه بیری کرده‌وه و به هێمنی کوتی:
«زانیم که ئێمه هیچ گیانه‌وه‌رێکمان له ماڵێ‌دا نییه، به‌ڵام ئه‌وان مانگا و مه‌ڕ و سه‌گ و پشیله و مرشکیان هه‌بوو. ئێمه له حه‌وشه‌دا گڵۆپی ڕه‌نگاوڕه‌نگمان هه‌یه، ئه‌وان ئه‌و هه‌مووه ئه‌ستێره‌یان هه‌یه. حه‌وشه‌ی ئێمه چووکه‌یه و به دیواری به‌رز گیراوه، حه‌وشه‌ی ئه‌وان باغێکی بێ سنووره!»
له کۆتایی قسه‌کانی کوڕه‌که‌دا زمانی باوکی داخرابوو. کوڕه‌که درێژه‌ی پێدا:
«زۆر سپاس بابه گیان که پێشانت دام ئێمه به‌ڕاستی چه‌ند هه‌ژارین!!»