خزمی خوا
وه‌رگێڕان و پێداچوونه‌وه‌ی: قه‌ندیل
شه‌وی جه‌ژن بوو، هه‌وا سارد بوو و به‌فر ده‌باری. کچه چکۆله قاچه پێخواسه‌کانی له‌سه‌ر به‌فر ده‌جووڵانده‌وه تا که‌متر ئازاری بده‌ن، روومه‌تی به شووشه‌ی ساردی دوکانه‌وه‌نابوو و چاوی له ناوه‌وه ده‌کرد. له چاوی‌دا فرمێسک شه‌پۆلی ده‌دا، ده‌تکوت به چاوانی، له‌به‌ر خوا ده‌پاڕێته‌وه و ئاره‌زوی شتێک ده‌کات. ژنێک که ده‌یه‌ویست بچێته ناو دوکانه‌که، که‌مێک له‌به‌ر ده‌رگا وه‌ستا و چاوی له کچه‌که کرد که خه‌ریکی روانینی ناوه‌وه بوو. ژنه چووه ژوور و پاش چه‌ند خوله‌کێک، به جووته پێڵاوێک له ده‌ست‌دا هاته‌وه‌ده‌ر.
- کچی چاک!
کچه گه‌ڕاوه و رۆیی بۆ لای ژنه‌که. چاوی ده‌تروسکانه‌وه. پێڵاوه‌کانی له ژنه‌که وه‌رگرت و له باوه‌شی گرتن. به ده‌نگێکی له‌رزه‌وه پرسی:
- ئه‌تۆ خوای؟!
- نا گوڵم، من ته‌نیا به‌نده‌یێکی خوام!
- ئه‌ها... زانیم خزمایه‌تییه‌کت له‌گه‌ڵ خوا هه‌یه!