ئه‌وینی بێ کۆتایی
پیره‌پیاوێک که به‌یانی زوو له ماڵێ هاتبۆ ده‌رێ، له رێگادا ئۆتۆمبێلێک خۆی لێدا و بریندار بوو. خه‌ڵکێک که به‌وێدا ده‌ڕۆیشتن، به په‌له بردیان بۆ نه‌خۆشخانه. له‌وێ برینه‌کانیان ده‌رمان کرد و کوتیان: "ده‌بێ وێنه‌ت لێهه‌ڵبگیرێت تا دڵنیا بین هیچ جێگایه‌کت نه‌شکابێت."
پیره‌پیاوه‌که خه‌م دایگرت و کوتی زۆر به په‌له‌یه و پێویستی به وێنه هه‌ڵگرتن نییه. هۆی په‌له‌که‌یان لێ پرسی. کوتی: "هاوسه‌رم له ناوه‌ندی به‌ساڵاچووانه. هه‌موو به‌یانیان ده‌چمه لای و نانی به‌یانی له‌گه‌ڵ ده‌خۆم. ئه‌وڕۆ ئه‌وه‌نده وه‌دواکه‌وتووم که نامه‌وێ چیدی وه‌دره‌نگی بێخم!"
- خۆمان هه‌واڵی ده‌ده‌ینێ تا چاوه‌ڕێت نه‌بێت.
پیره‌پیاو به ده‌نگی پڕ خه‌مه‌وه کوتی: "به داخه‌وه. ئه‌و ئاڵزایمێری هه‌یه. لێتان تێناگات! ته‌نانه‌ت منیش ناناسێته‌وه!"
- ئه‌گه‌ر نازانێ تۆ کێی، بۆ چی هه‌موو رۆژێ به‌یانیان ده‌چی و له‌گه‌ڵ وی نان ده‌خۆی؟!
پیره‌پیاو به ده‌نگێکی گیراو و به هێمنی کوتی: "خۆ ئه‌من ده‌زانم ئه‌و کێیه!"