رووداوی هاتوچۆ
ئۆتۆمبێلی ژنێک و پیاوێک خۆ لێکده‌ده‌ن، به جۆرێک که هه‌ردووک ئۆتۆمبێل زیانێکی زۆر ده‌بینن، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ر دووک که‌س ساغ ده‌مێننه‌وه.
پاش ئه‌وه‌یکه به سه‌ختی له ئۆتۆمبێله‌کانیان دێنه‌ده‌ر، ژنه ده‌ڵێ: "وه‌ی! چ باش! له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی پیاوێک خۆمان لێک داوه! چاو ئۆتۆمبێله‌کانمان چی لێهاتووه؟! به‌ڵام شوکر بۆخۆمان سڵامه‌تین! ئه‌وه ده‌بێ نیشانه‌یێک بێت له لایه‌ن خواوه بۆ ئه‌وه‌یکه ئاوا به یێکه‌وه ئاشنا بین و ژیانێکی هاوبه‌ش به خۆشی و ئه‌وین ده‌ست پێ بکه‌ین!"
کابرا به هه‌سته‌وه ده‌ڵێ: "به‌ڵێ راسته، ئه‌وه ده‌بێ نیشانه‌ی خوا بێت!"
دوایه ژنه درێژه‌ی پێده‌دات: "وه‌ی خودایه! چاو لێره که! نیشانه‌یێکی دیکه! ئۆتۆمبێلی من تێک قرماوه به‌ڵام ئه‌و شووشه ئاره‌قه ساغ ماوه! دڵنیام خوا ویستوویه‌تی ئه‌و شووشه‌یه ساغ بمێنێته‌وه تا ئێمه ئه‌و روداوه پیرۆزه جه‌ژن بگرین!"
ژنه شووشه ئاره‌قه‌ی دا به کابرا و ئه‌ویش سه‌ری به نیشانه‌ی دروست بوون جووڵاند، سه‌ری شووشه‌ی کرده‌وه و نیوه‌ی خوارده‌وه! دوایه شووشه‌که‌ی داوه به ژنه‌که تا ئه‌ویش بخواته‌وه ... به‌ڵام ژنه سه‌ری شووشه‌که‌ی داخست و دایه‌وه به کابرا. پیاوه‌که به سه‌رسوڕمانه‌وه پرسی: "ئه‌ی تۆ ناخۆیه‌وه؟"
ژنه وڵامی داوه: "نا. ئه‌من چاوه‌ڕانی هاتنی پۆلیس ده‌بم!!"