قه‌راخ ده‌ریا و گوێماسی
کابرایێک ماوه‌یێک بوو ده‌چوو بۆ قه‌راخ ده‌ریا. پاش‌نوێژان پیاوێکی ده‌دیت که هه‌ر دادێته‌وه و شتێک هه‌ڵده‌گرێت و ده‌یهاوێته ناو ده‌ریا. چووه پێشتر و دیتی پیاوه‌که گوێماسییه‌کانی قه‌راخ ده‌ریا داوێته ناو ئاو. لێی پرسی: "ئه‌و کاته‌ت باش! زۆرم پێ خۆشه بزانم ئه‌وه چ ده‌که‌ی؟!"
- ئه‌و گوێماسییانه داوێمه‌وه ناو ده‌ریا. ئێستا ئاوی ده‌ریا هاتۆته سه‌ر و ئه‌و گوێماسییانه‌ی هێناوه‌ته قه‌راخ ئاو و ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه‌وه ناو ئاوه‌که، له بێ ئۆکسیژنی ده‌مرن.
- براکه‌م! لێت تێده‌گه‌م، به‌ڵام له‌و قه‌راخ ئاوه هه‌زاران گوێماسی هاتۆته‌ده‌ر. خۆ ئه‌تۆ ناتوانی هه‌موان باوێیه‌وه ناو ئاو. ئه‌وجار، خۆ هه‌ر ئێره نییه. نابینی که ئه‌و کاره‌ی تۆ هیچ بارودۆخه‌که ناگۆڕێت؟!
پیاوه‌که بزه‌یێکی هاتێ، داهاته‌وه و گوێماسییه‌کی هه‌ڵگرت و هاویشتییه ناو ده‌ریا و کوتی: "خۆ بۆ ئه‌و یه‌که بارودۆخه‌که گۆڕا؟!"