وه‌ستای پیر
وه‌ستایێک ساڵانێکی زۆر بوو له‌گه‌ڵ کومپانیایێکی خانووسازی کاری ده‌کرد و ئێستا ماندوو ببو و خۆی بۆ ده‌ست له کارکێشان ئاماده ده‌کرد. رۆژێک له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کاره‌که‌ی له‌وباره‌دا باسی کرد. پاش ساڵانێکی زۆر و کارکردن و زه‌حمه‌ت کێشانێکی فره، ئێستا کاتی حه‌سانه‌وه و ده‌ست کێشانه‌وه بوو. خاوه‌ن کاره‌که که زۆر له کاره‌که رازی بوو، پێی خۆش نه‌بوو ده‌ست له‌کار هه‌ڵگرێت و هه‌وڵی دا پێشی بگرێت، به‌ڵام وه‌ستا له‌سه‌ر قسه و ته‌مای خۆی پێی داده‌گرت. له ئاکام دا خاوه‌ن کار که چاره‌یێکی نه‌مابوو، رازی بوو به‌و مه‌رجه‌ی که وه‌ستا وه‌کوو دوایین کار، خانوویه‌کی دروست بکات.
وه‌ستا دهڕوودا ما‌و و قه‌بووڵی کرد. سه‌ره‌ڕای بێ مه‌یلی ده‌ستی کرد به دروست کردنی خانوو ئه‌ویش له که‌لوپه‌لێکی خراپ و بێ نرخ. به په‌له‌په‌ل و هه‌له‌هه‌ل خانووه‌که‌ی ته‌واو کرد و به خاوه‌ن کاری راگه‌یاند. خاوه‌ن کار بۆ وه‌رگرتنی کلیلی دوایین کاری وه‌ستا هات. کاتی وه‌رگرتنی کلیل، خاوه‌ن کار کلیله‌که‌ی داوه به وه‌ستا و کوتی: "ئه‌و خانووه خه‌ڵاتێکه له لایه‌ن منه‌وه بۆ تۆ به هۆی ئه‌و ساڵانه‌ی پێکه‌وه کارمان کردووه!"
وه‌ستا داما و زۆر شه‌رمه‌زار بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌و زانیبای بڕیاره له‌و خانووه‌دا نیشته‌جێ بێت، که‌لوپه‌لی باشتری به‌کاردێنا و هه‌موو توانایی خۆی ده‌کار ده‌کرد بۆ سازکردنی خانوویه‌کی نمونه.
وه‌ستا بیری کرده‌وه که له راستیدا، ئه‌وه چیرۆکی هه‌مووانه، ئێمه بۆخۆمان ژیانمان دروست ده‌که‌ین. رۆژ تێده‌په‌ڕن، زۆر جار ئێمه چوکترین ئاگاداریمان له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی سازی ده‌که‌ین، نییه. دوایه‌ش له ناکاو ئاگادار ده‌بین که چمان ساز کردووه که ده‌بێ تێیدا ژیان به‌سه‌ر ببه‌ین. ئه‌گه‌ر ئاوا بیر بکه‌ینه‌وه، هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ سازدانی بارودۆخێکی باشتر بۆ ژیانمان. هه‌له‌کان له‌ده‌ست ده‌چن و زۆر جار ده‌رفه‌تی سازکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی دامانناوه، نییه. با ئاگاداری کاره‌کانمان بین.