کتابی به‌سوود

نووسەر: لاجان
0
5 694

 برا چووکه‌که‌م کوتی: «کاکه؛ یه‌ک دوو دانه له کتابه‌کانت وه‌من ده‌ده‌ی؟»
نازانم کێ نه‌سیحه‌تی کردبوو که له‌پـڕڕا عاشقی کتاب خوێندنه‌وه‌ ببوو!
کوتم: «هه‌ر کام له‌و کتابانه ده‌تهه‌وێ هه‌ڵیانگره.»
چووه‌ لای کتابخانه‌که‌م و دوو کتابی ئه‌ستووری هه‌ڵگرت. به‌ڵام بۆ ته‌مه‌نی وی نه‌ده‌بوون. سپاسی کرد و ڕۆیی. ده‌مزانی به‌ که‌ڵکی وی نایه‌ن و ده‌یانهێنیته‌وه. یه‌ک دوو خوله‌کی‌تر هه‌ستام و دوو سێ کتاب که بۆ ته‌مه‌نی وی به‌سوود بوون، هه‌ڵمبژارد و بۆم برد. له دیوی خۆی نه‌بوو ... دیتم له چێشتخانه‌یه و کتابه‌کانی له‌سه‌ر کورسییه‌ک داناوه و چۆته سه‌ریان تا بگاته قاپی شیرینییه‌کان!

سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە