ئه‌و دیوی په‌نجه‌ره
دوو پیاو له دیوێکی نه‌خۆشخانه‌یێکدا خسترابوون. یه‌کیان که جێگاکه‌ی له‌کن په‌نجه‌ره بوو، ئیزنی هه‌بوو هه‌موو پاشنیوهڕۆیان بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک دا‌نیشێت. به‌ڵام ئه‌ویتر ناچار بوو هیج نه‌جۆۆڵێت و هه‌میشه له‌سه‌ر که‌له‌که‌ی درێژ بێت و پشتی ده‌لای ده‌رێ بێت. ئه‌وان زۆر پێکه‌وه قسه‌یان ده‌کرد؛ باسی ژن و منداڵ، ماڵێ، کاتی سه‌ربازی، گه‌ڕان و پشوودان.
هه‌موو ڕۆژی پاش نیوه‌ڕۆیان کابرای لای په‌نجه‌ره باسی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ده‌کرد که له پشت په‌نجه‌ره‌وه ده‌یانبینێت؛ باسی پارکی ڕووبه‌ڕوویان، مراوی ناو حه‌وزی ئاو، یاریی منداڵان له پارکدا، داره جوان و به ته‌مه‌نه‌کان که دیمه‌نێکی سه‌رنجڕاکێشیان هه‌بوو و له پشتیانڕا شار ده‌دیترا. کابرای دیکه که پشتی له‌ولایه‌دا بوو، چاوه‌کانی ده‌به‌ست، ئه‌و دیمه‌نانه‌ی دێنانه به‌رچاو و به بیستنی حاڵ و هه‌وای ده‌رێ هه‌ستێکی نوێی ده‌گرت و هێزی پێده‌به‌خشرا.
به‌یانییه‌ک که په‌رستیار هاته سه‌ردانیان، ته‌رمی بێ گیان و ساردی کابرای کن په‌نجه‌ره‌ی دیت که به ئارامی گیانی دابوو. بانگی چه‌ند نه‌فه‌رێکی کرد و ته‌رمه‌که‌یان برده‌ده‌ر. کابرای دیکه له په‌رستیاری ویست که ته‌خته‌که‌ی بباته کن په‌نجه‌ره و وای دابنێت که ڕووی له دهرێدا بێت. په‌رستیار قه‌بووڵی کرد و ته‌خته‌که‌ی گواسته‌وه. کابرا به زه‌حمه‌ت و ئێشێکی زۆر خۆی به‌رز کرد تا ئه‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی ده‌ره‌وه ببینێت به‌ڵام به سه‌رسوڕمانه‌وه له دیوارێکی بڵندی خشته‌ی زیاتر نه‌دیت!
کابرا له په‌رستیاری پرسیار کرد که بۆچی هاودیوهکهی ئه‌و دیمه‌نه جوانانه‌ی بۆ وی باس کردووه؟
په‌رستیار وڵامی داوه: «له‌وانه‌یه ئه‌و ته‌نیا ویستبێتی وره‌ی بدا به تۆ. ئاخر ئه‌و خۆ کوێر بوو و ته‌نانه‌ت ئه‌و دیواره‌شی نه‌ده‌دیت!!»