باران و تاو
0
1 621
ژنێک بە مێردەکەی کوت: "ئەرێ پیاوەکە، بۆ سەردانێکی هەردووک کچەکانن ناکەی، بزانی حاڵیان چۆنە؟!"
کابرا وڵامی داوە: "باش، بڕێکم نان و پەنیر بۆ دانێ هەر ئێستا وەڕێدەکەوم!"پاش چەند ڕۆژان کە کابرا گەڕاوە، خێزانی پرسی: "پیاوەکە بەخێر هاتییەوە، ئەرێ کچەکان چۆن بوون؟"
کابرا کوتی: "هەردووکیان حاڵیان باش بوو، بەڵام ڕاستییەکەی، یەکیان دەیکوت بابە، لە کوورەخانەی خشتتەیەکی یەکجار زۆرمان بڕیوە وچاوەڕێی وشک بوونەوەیانین، خوا بکا باران نەبارێ دەنا زیانێکی زۆر دەبینین! ئەوی دیکەش دەیکوت بابە، بێستانێکی یەکجار زۆرمان کردووە و چاوەڕێی بارینی بارانین، ئەگەر نەبارێ ماڵوێران دەبین! جا بۆیە هیچ شکی تێدا نییە یەکیان خەنی دەبێ و یەکیشیان بە گونی مامی خۆیدا دەڕی!!!"
لقی بابەت : بابەتی گشتی / کورتەچیرۆک