میسباحوددیوانی ئه‌ده‌ب
میسباحوددیوانی ئه‌ده‌ب نێوی عه‌بدوڵڵابه‌گ کوڕی ئه‌حمه‌دبه‌گه و له ڕه‌گه‌زی میرانی موکریانه. ئه‌ده‌ب له نووسین و پزیشکی و نیگارکێشی و مۆسیقادا ده‌ستێکی به‌رزی هه‌بووه و بۆ گۆرانیش شێعری هۆنیوه و ئاهه‌نگی بۆ داناون. له ساڵی 1859ی زایینی‌دا له دێی ئه‌رمه‌نی بڵاغی بۆکان‌دا له‌دایکبووه. هه‌ر له گونده‌که‌ی خۆیاندا له لای مه‌لای دێی فێری قورئان و هێندیک کتێبی دیکه بووه و دواتر میرزایه‌کی تایبه‌تی بۆ گیراوه و فێری حیسێب و هه‌نده‌سه و نووسینی فارسی بووه. له گه‌ڵ نوسره‌ت ناوێک زه‌ماوه‌ندی کردووه و له 35 ساڵیدا تووشی نه‌خۆشی له‌رزۆکی ده‌بێت و بۆ ده‌رمان ده‌چێته ڕوسیا و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه و چه‌ندین جاری تریش سه‌فه‌ری مۆسکۆ ده‌کات. له ساڵی 1910 دا ده‌چێته شاره‌زوور و له ئاوایی شانه‌ده‌ر ماوه‌یێک ده‌مێنێته‌وه و به نامه‌یێکدا شێعره‌کانی ده‌نێرێت بۆ "تاهیربه‌گی جاف". دوایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ موکریان و له دێی باخچه‌دا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌ده‌ب له ساڵی 1912 له ته‌مه‌نی 53 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و له گۆڕستانی باخچه‌دا نێژرا. له به‌ڕهه‌مه‌کانی ئه‌و ده‌توانین ئاماژه به کتێبی نوخبه‌تولحیساب و دیوانی شێعره‌کانی بکه‌ین.