ده‌نگی خوا
0
1 625
کابرایه‌ک له‌به‌ره‌خۆیه‌وه کوتی: «خوایه، قسه‌م له‌گه‌ڵ بکه!» له‌پڕ چوڕڕه‌یێک خوێندی، به‌ڵام کابرا گوێی نه‌دایه.
ئه‌وجار کابرا به ده‌نگێکی به‌رزه‌وه کوتی: «خوایه، قسه‌م له‌گه‌ڵ بکه!» گرمه‌ی هه‌وران هات، به‌ڵام کابرا گوێی پێنه‌دا.
کابرا هه‌رای کرد: «خوایه، مۆجیزه‌یێکم پیشانده!» هێلکه چۆله‌که‌یێک شکا و جوجکه‌یێک هاته‌ده‌ر، به‌ڵام کابرا تێنه‌گه‌یشت.
ئه‌وجار کابرا به ناهومێدییه‌وه گریا و پاڕاوه: «خوایه ده‌ستم لێبده با بتناسم.» په‌پووله‌یێک هات و له‌سه‌ر شانی نیشت، به‌ڵام کابرا له‌خۆی ده‌رکرد و له‌حاڵێکدا که له هیچ تێنه‌گه‌یشتبوو، له‌وێ ڕۆیی!!
لقی بابەت : بابەتی گشتی / کورتەچیرۆک