خواردنی سه‌وزی و میوه ڕووی ئێوه دڵگرتر ده‌کات
شاره‌زایانی زانکۆی بریستۆل بۆ یه‌که‌م جار په‌یوه‌ندییه‌کیان نێوان مۆدێلێکی ژیانی ساغ به تایبه‌ت له باری خواردن و دڵگرتر کردنی ڕوو دیته‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن: خواردنی زۆرتری گیا و سه‌وزی ده‌بێته هۆی ڕوونتر بوون و دره‌وشانه‌وه‌ی پێست. به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی دێیلی ئستار، ئه‌و شاره‌زایانه ده‌ڵێن: به‌کارهێنانی تیشکی خۆر، پێست تاریک‌تر ده‌کات و ڕاده‌ی دڵگریی ڕوو که‌م ده‌کات.
به وته‌ی کارناسانی سڵامه‌تیی پێست، خواردنی میوه و سه‌وزییه‌کان، دانه‌وێڵه‌ی توێلک‌دار و ساڵاده‌کان که به هۆکاره‌کانی سڵامه‌تیی خوارده‌مه‌نی ده‌ژمێردرێن، له‌سه‌ر پێست کاریگه‌ریی زۆر و به‌رچاویان هه‌یه.
به گوێره‌ی ئه‌م ڕاپۆرته، یان ئستێفن له کارناسانی زانکۆی بریستۆل له‌وباره‌یه‌دا وتی: ئێمه وا تێگه‌یشتووین که خه‌ڵک پێستی ڕوون کراو به هۆی خواردنی گیای زۆر به باشتر ده‌زانن له پێستی تۆخ بوو له‌به‌ر تیشکی خۆر. بۆیه ڕێژه‌ی به‌جێی که‌ڵک وه‌رگرتن له تیشکی خۆر له‌گه‌ڵ خواردنی زۆرتری سه‌وزی و میوه‌کان کلیلی جوانیی پێسته.
باشترین میوه بۆ گه‌شتر بوونی پێست، گریپ‌فرووت، تالبی و قه‌یسییه و چاکترین سه‌وزی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بیبار و ئه‌سپه‌ناغه.