لەلایەن: لاجان ،
ئەمجار سەختتەرەن زامم جە جاران چڵ مدۆ دایم چون گەستەی ماران هەر وە زۆر مەندەن ڕای ئامای نەفەس تای ڕیشەی تاقەت شییەنم جە دەس بڵێسەی فیراق سۆچنان جەستەم ناسۆرەن زامان گازی خەم بەستەم دووی کەواوی دڵ پۆشان سەر هەردان زەرد کەردەن ڕوخسار پاییزی دەردان
لەلایەن: لاجان ،
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ نەچم شەرت بێ هەتا ئەم خوارە بێ تۆ دەروونم خاڵییە، وەک نەی دەناڵێ هەوارێکی چ پڕ هاوارە بێ تۆ! بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕووی کەس موژەم یەک یەک دەڵێی بزمارە بێ تۆ هەموو ئەعزایی ناڵینم دەناڵێ سەراپام میسلی مۆسیقارە بێ تۆ قەسەم