دڵم له شوێنێ داناوه
0
6 217
دڵم له شوێنێ داناوه
که‌ژاڵ ئه‌حمه‌د
ببوره... من دڵم
له سینه‌مدا نییه
له شوێنێ دامناوه
نازانم له کوێ !
تۆ ده‌چى
کتێبخانه‌ى گشتى شارى بۆ ده‌گه‌ڕێى
ده‌بینى خوێنه‌رێ
ده‌یبات و نایهێنێته‌وه.
ببوره ...من وێنه‌م
له‌سه‌ر شۆسته و
له‌سه‌ر دیوارى چێشتخانه‌کان و
له چاوى کوڕاندا هه‌یه !
هێنده ڕه‌گى ناوبانگم ڕۆشتووه
زه‌حمه‌ته ملوانکه‌ى پچڕاوى ته‌مه‌نم
تازه نه‌ک تۆ
به‌هیچ که‌س بهۆنرێته‌وه .
ناتوانى بیبڕیت زمانى درێژى
قسه و باس
مێژوو خوڵقێنێ بگۆڕى
به دایکێ بۆ منداڵ
بووکى خه‌یاڵى به سه‌دانیش بکه‌یته
نیوه‌ى خۆت و
هه‌رگیزیش په‌شێمان نه‌بى
له‌وه‌ى که شه‌رابى عیشقم ده‌خۆیته‌وه.
ببوره...من چاوم
پڕه له دابڕان
که شه‌وان به‌ته‌نیا ده‌نووم.
شێعرم ته‌ژییه له ژووان
بۆ که‌سانێ نایانناسم
لێم گه‌ڕێ
دڵنیام ناتوانى
به‌بێ ئه‌وه‌ى، خۆت لێ ون بێت،
ونبوونم بدۆزیته‌وه !
2007-سلێمانى