کچه ئیتالیایی
0
1 372
ژنێکی ئامریکایی سه‌فه‌رێکی یه‌ک مانگه‌ی بۆ دیته پێش بۆ ئیتالیا. مێرده‌که‌ی ده‌یگه‌یێنیته فڕۆکه‌خانه و هیوای سه‌فه‌رێکی خۆشی بۆ ده‌خوازێت. ژنه وڵام ده‌داته‌وه: "سپاس ئازیزه‌که‌م، بۆ دیاری چت پێ خۆشه بۆت بێنم؟"
کابرا پێده‌که‌نێ و به فشه ده‌ڵێ: "کچێکی ئیتالیایی!"
ژنه هیچ ناڵێ و سواری فڕۆکه ده‌بێت و ده‌ڕوا ... مانگێک دواتر کاتێک ژنه له سه‌فه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، کابرا له فڕۆکه‌خانه ده‌چێته پێشوازیی و به‌خێرهاتنی ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ: "دیاریی من کوا؟"
ژنه ده‌ڵێ: " کام دیاری؟!"
کابرا: "هه‌ر ئه‌و دیارییه‌ی لێم ویستبووی، کچه ئیتالیایی!!"
ژنه ده‌ڵێ: "ئه‌ها! ... ئه‌وی ده‌ڵێی! ... ئه‌من هه‌رچی له ده‌ستم هات کردم، ئێستا ده‌بێ نۆ مانگان چاوه‌ڕی بی بزانین کوڕ ده‌بێت یان کچ!!"
لقی بابەت : بابەتی گشتی / کورتەچیرۆک