جووتیارێک گوێدرێژێکی پیری هه‌بوو که رۆژێک لێی ده‌بیرێکی وشک که‌وت. چه‌ندی هه‌وڵیدا نه‌یتوانی ده‌ریبێنیته‌وه و خه‌ڵکی گونده‌که ته‌مایان گرت بۆ ئه‌وه‌یکه که‌ره‌که زۆر ئازار نه‌کێشێت، بیره‌که به خۆڵ پڕکه‌نه‌وه تا زووتر بمرێ و مردنی ورده‌ورده‌ئازاری ...
ڕۆژێک کابرایه‌کی کوێر له‌سه‌ر پلیکانی ماڵێک دانیشتبوو و کڵاوێک و تابڵویه‌کی له‌کن لاقی دانابوو. له‌سه‌ر تابڵۆیه‌که نووسرابوو: «من کوێرم. تکایه یارمه‌تیم بده‌ن.» ڕۆژنامه‌نووسێک به‌لایدا ده‌ڕۆیی و دیتی ته‌نیا چه‌ند دراوێک له‌ناو کڵاوه‌که‌دایه. چه‌ند ...
کچێکی لاوی خه‌ڵکی مه‌کزیک بۆ کارێکی ئیداری چه‌ند مانگه ناردرا بۆ ئارژانتین. پاش دوو مانگ، نامه‌یێک له ده‌زگیرانه شۆخه مه‌کزیکییه‌که‌ی پێگه‌یشت به‌و ناوه‌رۆکه: "لۆرای خۆشه‌ویست، به‌داخه‌وه چیتر ناتوانم به‌و په‌یوه‌ندییه له دووره‌وه درێژه بده‌م و ...
دوو پیاو له دیوێکی نه‌خۆشخانه‌یێکدا خسترابوون. یه‌کیان که جێگاکه‌ی له‌کن په‌نجه‌ره بوو، ئیزنی هه‌بوو هه‌موو پاشنیوهڕۆیان بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک دا‌نیشێت. به‌ڵام ئه‌ویتر ناچار بوو هیج نه‌جۆۆڵێت و هه‌میشه له‌سه‌ر که‌له‌که‌ی درێژ بێت و پشتی ده‌لای ده‌رێ ...
کابرایێکی 80 ساڵه بۆ تاقیکردنی سڵامه‌تیی چووه لای دوکتۆر. دوکتۆر دوای پشکنینێکی زۆر له بارودۆخی ئێستای پیره پیاوی پرسی و ئه‌ویش وڵامی داوه: "هیچ کات ئاوا باش نه‌بوومه. له‌مێژ نییه له‌گه‌ڵ کچێکی 25 ساڵه زه‌ماوه‌ندم کردووه و ئێستا زگی هه‌یه و ورده ...
ئۆتۆمبێلی ژنێک و پیاوێک خۆ لێکده‌ده‌ن، به جۆرێک که هه‌ردووک ئۆتۆمبێل زیانێکی زۆر ده‌بینن، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌ر دووک که‌س ساغ ده‌مێننه‌وه. پاش ئه‌وه‌یکه به سه‌ختی له ئۆتۆمبێله‌کانیان دێنه‌ده‌ر، ژنه ده‌ڵێ: "وه‌ی! چ باش! له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی پیاوێک ...
ژنێکی ئامریکایی سه‌فه‌رێکی یه‌ک مانگه‌ی بۆ دیته پێش بۆ ئیتالیا. مێرده‌که‌ی ده‌یگه‌یێنیته فڕۆکه‌خانه و هیوای سه‌فه‌رێکی خۆشی بۆ ده‌خوازێت. ژنه وڵام ده‌داته‌وه: "سپاس ئازیزه‌که‌م، بۆ دیاری چت پێ خۆشه بۆت بێنم؟" کابرا پێده‌که‌نێ و به فشه ده‌ڵێ: ...
ژنێکی لاو له هۆڵی فڕۆکه‌خانه چاوه‌ڕوانی نۆره‌ی فڕینی فڕۆکه بوو. چونکه هێشتا ماوه‌یێکی بۆ فڕینی مابوو، ته‌مای گرت بۆ سه‌رقاڵی رۆژنامه‌یێکی بکڕێ. پاکه‌تێکیشی بیسکه‌وێت کڕی و چوو له‌سه‌ر کورسییه‌ک دانیشت و ده‌ستی کرد به خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه. کابرایه‌ک له ...
وه‌ستایێک ساڵانێکی زۆر بوو له‌گه‌ڵ کومپانیایێکی خانووسازی کاری ده‌کرد و ئێستا ماندوو ببو و خۆی بۆ ده‌ست له کارکێشان ئاماده ده‌کرد. رۆژێک له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کاره‌که‌ی له‌وباره‌دا باسی کرد. پاش ساڵانێکی زۆر و کارکردن و زه‌حمه‌ت کێشانێکی فره، ئێستا کاتی ...
کێوێکی به‌رز هه‌بوو که هێلانه‌ی هه‌ڵۆیه‌کی له‌سه‌ر بوو به چوار هێلکه‌وه. رۆژێک بووله‌رزه‌یێک هات و یه‌کێک له هێلکه‌کان خللۆر بۆوه بۆ خوارێ و گه‌یشته زه‌وییه‌ک که پڕ له مریشک و که‌ڵه‌باب بوو. یه‌کێک له مریشکه‌کان هێلکه‌که‌ی برده لای هێلکه‌کانی خۆی و ...