باڵووڵ سکەیەکی زێڕی دەدەستدابوو و یاریی پێدەکرد. پیاوێکی فێڵباز چونکە بیستبووی باڵووڵ شێتە، هاتەپێش و کوتی: "ئەگەر ئەو سکەیەم بدەیەی، ئەمنیش دە سکەی لەو ڕەنگەت دەدەمێ!" باڵووڵ کە چاوی بە سکەکانی کابرا کەوت، زانی ئەوان لە مس سازکراون و ...
ڕۆژێک کابرایەکی فەقیر بە پێش قاوەخانەیەکدا تێدەپەڕی کە بۆنی خواردەمەنی لێوەدەهاتەدەر. چونکە پارەی نەبوو نانە ئیشکەکەی دەرهێنا و لەسەر هەڵمی قابڵەمەی قاوەخانەکەدا ڕایگرت و کاتێک کە نانەکە تەڕ بوو خواردی. خاوەنی قاوەخانەکە بە سەرسوڕمانەوە چاوی لێدەکرد و ...
شێر و گورگ لەسەر تەپکەیێک دانیشتبوون و قسەیان دەکرد. ڕێوی کە بەوێدا تێدەپەڕی، چاوێکی لە شێر کرد و بە تەوسەوە کوتێ: "ئەرێ چۆنی؟!!" گورگ هەستا کە هەڕای بکاتێ و هەڵیدڕێ، بەڵام شێر بە دەستی پێشی گرت و کوتی: "لێیگەڕێ! با هەر وا بڵێ، ...
ژنێک بە مێردەکەی کوت: "ئەرێ پیاوەکە، بۆ سەردانێکی هەردووک کچەکانن ناکەی، بزانی حاڵیان چۆنە؟!" کابرا وڵامی داوە: "باش، بڕێکم نان و پەنیر بۆ دانێ هەر ئێستا وەڕێدەکەوم!" پاش چەند ڕۆژان کە کابرا گەڕاوە، خێزانی پرسی: "پیاوەکە بەخێر ...
ژنێک سێ کچی هەبوون کە لەگەڵیان زۆر گاڵتەی دەکرد و وەک دەستەخوشکان بوون. بۆ نمونە ئەگەر هەر کامێکیان شەوێ لەگەڵ مێردەکەی جووت ببا، دەیکوت هێلکەیێکمان دەڕۆنیکردووە!! بەم شێوەیە یەکتریان حاڵی دەکرد و کەسیش لێیان تێنەدەگەیشت! کچی گەورە 15 ساڵ بوو مێردی ...
کەرێک و وشترێک بە ڕێگایەکدا دەڕۆیشتن. لەپڕڕا چاویان بە کاروانێک کەوت کە بەرەوڕوویان دەهات. لەترسی ئەوەیکە کاروانچییەکان نەیانگرن و بۆ باربردنیان نەبەن، چوونە بن پردێک و خۆیان شاردەوە. وشتر بە دەنگێکی نزم کوتی: "کەرە گیان بێ دەنگ بە و هیچ قسان مەکە ...
ڕۆژێک کە هەوا زۆر گەرم بوو، کابرایەک بە مەزرایەکدا تێدەپەڕی. چاوی بە قالۆچەڕیخێکی کەوت کە تۆپەڵەڕیخێکی دەبرد. سەری هەڵێنا و لە حاڵێکدا کە چاوی لە ئاسمان دەکرد، کوتی: "خوایە ئاخر مەبەستت لە چاککردنی ئەو قالۆچەیە چ بووە؟! ئاخر ئەوە چ قازانج و ...
پاشایێک بەسەر وڵاتێکی گەورەدا حکومەتی دەکرد، بەڵام لە ژیانی خۆی ڕازی نەبوو و بۆخۆشی هۆییەکەی نەدەزانی. ڕۆژێک کە لە کۆشکدا پیاسەی دەکرد، بە بەردەرکی چێشتخانەی کۆشکدا تێپەڕی و گوێی لە گۆرانییەک بوو. کاتێک وەدوای دەنگەکە کەوت، دیتی ئەوە چێستلێنەرێکە و بە ...
ڕزگار و ڕۆژین لەگەڵ دایک و باوکیان بۆ سەردانی بابەگەورە و دایەگەورە چوونە گوند. دایەگەورە قۆچەقانییەکی دا بە ڕزگار تا کایەی پێبکات. ڕزگار زۆری پێخۆش بوو. بەڵام کاتی قومارکردن، بە هەڵە بەردێکی لە سەری مراویی دایەگەورە دا و ئەویش مندار بوو. ڕزگار زۆر ...
هاروون بە باڵووڵی کوت: "دۆستترین کەس لە لای تۆ کێیە؟" کوتی: "ئەو کەسەی زگم تێرکات!" پرسی: "ئەگەر من زگت تێرکەم، خۆشت دەوێم یان نا؟" کوتی: "" دۆستایەتی بە قەرز نابێ!!" ...