به‌و ڕێکارانه ته‌مه‌نتان درێژترکهن
لێکۆڵه‌رانی زانکۆی هاروارد له ماوه‌ی 60 ساڵدا له‌سه‌ر گروپێکی 600 که‌سی چاوه‌دێرییان کردووه و له ئاکامدا توانیویانه چه‌ند فاکته‌رێکی گرینگ له ئاکاری مرۆڤدا دیاری بکه‌ن که له‌سه‌ر درێژایی ته‌مه‌ن کاریگه‌رییه‌کی زۆریان هه‌یه. به گوێره‌ی ئاکامه‌کانی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه، ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌ست ده‌که‌ن خۆشبه‌ختن و پاره به قه‌رز وه‌رناگرن، ته‌مه‌نیان زیاتره له‌و که‌سانه‌ی ره‌شبینن. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی شوکولات ده‌خۆن، دینداران و سهوزیخۆران ته‌مه‌نی زیاتریان هه‌یه. ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه ڕوونیان کردۆته‌وه که که‌سانی خاوه‌ن ژیانی ساغ چه‌ند ساڵ ته‌مه‌نیان زیاتره.
بۆ 2 ساڵ ته‌مه‌نی زیاتر:
شوکولات بخۆن. لێکۆڵینه‌وه‌کان ڕوونیان کردۆته‌وه که شوکولاتی خه‌ست و تاڵ بۆ دڵ باشه.
بۆ 3 ساڵ ته‌مه‌نی زیاتر:
دیندار بن و ئاواڵانی زیاترتان هه‌بێت. به گوێره‌ی ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کان، زۆر چوونه‌ناو شوێنه ئایینییه‌کان، گرژی ( (ئێسترێس) نزم ده‌کات. هه‌روه‌ها دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش هه‌ر ئه‌و کاریگه‌رییه‌یان هه‌یه.
بۆ 6/3 ساڵ ته‌مه‌نی زیاتر:
گۆشت که‌متر بخۆن. سه‌وزی خواردن یان ته‌نیا که‌م کردنه‌وه‌ی راده‌ی به‌کارهێنانی گۆشت له چێشتدا ده‌توانێ به هۆی نزم کردنی خه‌ستایی چه‌وری له له‌شدا، ته‌مه‌ن درێژتر بکات، چونکه له جیاتی گۆشت، ده‌کارکردنی میوه و سه‌وزی زیاتر ده‌بێت.
بۆ 7/3 ساڵ ته‌مه‌نی زیاتر:
ژیانێکی چالاکتان هه‌بێت. زانیاران ده‌ڵێن جووڵانه‌وه و وه‌رزش کاریگه‌رییه‌کی باشیان له‌سه‌ر دڵ هه‌یه و ناهێڵن مرۆڤ قه‌ڵه‌و بێت.
بۆ 5 ساڵ ته‌مه‌نی زیاتر:
موتاڵا بکه‌ن. زانیارانی هاروارد به‌و ئاکامه گه‌یشتوون که به شێوه‌ی مامناوه‌ندی، ژنانی خاوه‌ن خوێنده‌واریی زانکۆیی، ته‌مه‌نیان 5 ساڵ زیاتره له ژنانی بێخوێندهواریی باڵا.
بۆ 5/7 ساڵ ته‌مه‌نی زیاتر:
گه‌شبین بن. لێکۆڵینه‌وه‌کان سه‌لماندوویانه که بۆ که‌سانی گه‌شبین، مردنی زووگهیو 55له‌سه‌د که‌متره.
بۆ 8 تا 10 ساڵ ته‌مه‌نی زیاتر:
جگه‌ره مه‌کێشن. که‌سانێک که قه‌ت جگه‌ره‌یان نه‌کێشاوه، به شێوه‌ی مامناوه‌ندی 10 ساڵ زیاتر له جگه‌ره‌کێشه‌کان ته‌مه‌نیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر پیاوان له ته‌مه‌نی 35 ساڵیدا ده‌ست له جگه‌ره‌کێشان هه‌ڵگرن، ده‌توانن به شێوه‌ی مامناوه‌ندی 1/5 ساڵ زیاتر بژین.
بۆ 10 ساڵ ته‌مه‌نی زیاتر:
خۆشبه‌خت بن. که‌سانی خۆشبه‌خت به شێوه‌ی مامناوه‌ندی 10 ساڵ زیاتر له که‌سانی دیکه ده‌ژین.