نامه‌یێک بۆ خوا
وه‌رگێڕاو له فارسییه‌وه
رۆژێک فه‌رمانبه‌رێکی ئیداره‌ی پۆست که به‌رپرسی نامه بێ‌نیشانییه‌کان بوو، چاوی به نامه‌یێک که‌وت که له‌سه‌ر پاکه‌ته‌که‌ی نووسرابوو: "نامه‌یێک بۆ خوا!" نامه‌که‌ی به خێرایی کرده‌وه، تێیدا نووسرابوو:
"ئه‌ی خوای خۆشه‌ویستم، من بێوه‌ژنێکی 83 ساڵه‌م که ژیانم له رێگای موچه‌یێکی که‌می خانه‌نشینی تێپه‌ڕ ده‌که‌م. دوێنێ جانتایه‌که‌م که 100 دۆڵاری تێدا بوو، دزیان. ئه‌وه ته‌واوی دراوه‌که‌م بوو که تا کۆتایی مانگ ده‌بوایه پێی رابوێرم. حه‌وتووی داهاتووش جه‌ژنه و منیش دوو ئاواڵی خۆم بانگهێشت کردووه. به‌ڵام بێ ئه‌و دراوه چۆن شتی بکڕم؟ که‌سیشم نییه پاره‌ی لێوه‌رگرم. بۆیه په‌نام بۆ تۆی تاکه هیوام هێناوه تا یارمه‌تیم بده‌ی..."
کابرا زۆر زگی پێی سووتا و نامه‌که‌ی پێشانی هاوکارانی دا. له ئاکامدا هه‌ر یه‌که‌ی ده‌ستی له باخه‌ڵ نا و چه‌ند دۆڵارێکی له‌سه‌ر مێزه‌که دانا. 96 دوڵار کۆ بۆوه و ناردیان بۆ پیرێژنه‌که. هه‌مو فه‌رمانبه‌ره‌کان له‌وه‌یکه کارێکی ئینسانییان کردبوو، خۆشحاڵ بوون.
جه‌ژن ته‌واو بوو و چه‌ند رۆژێک تێپه‌ڕی، رۆژێک نامهیێکیتر له پیرێژنه‌که گه‌یشت و دیسان له‌سه‌ری نووسرابوو: "نامه‌یێک بۆ خوا!" هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌کان کۆ بوونه‌وه و حه‌زیان له‌وه بو که نامه‌که بخوێننه‌وه. تێیدا نووسرابوو:
"خوای خۆشه‌ویستم، نازانم چۆن بۆ ئه‌و کاره‌ی بۆت کردم، سپاست بکه‌م. به یارمه‌تیی تۆ توانیم میواندارییه‌کی باش بکه‌م و حهوتوویێکی خۆش تێپه‌ڕکه‌ین. من به ئه‌وانم کوت که تۆ چ دیارییه‌کی باشت بۆ ناردووم... دیاره چوار دۆڵاریشی که‌م بوو و دڵنیام فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی پۆست هه‌ڵیان گرتووه!!!"