حاجی مه‌لا عه‌بدوڵڵای وێڵزی
0
3 369
حاجی مه‌لا عه‌بدوڵڵای وێڵزی: کوڕی مه‌لا عه‌بدولقادر کوڕی مه‌لا عه‌لی فه‌وزی خه‌ڵکی وێڵزه ( (له گونده‌کانی کوردستانی عێراق) که هاتوونه‌ته موکریان. له ساڵی 1285ی مانگی‌دا له دایک بووه و دوای ته‌واو بوونی وانه له خزمه‌ت مامۆستایانی وه‌ک مه‌ولانا مه‌لا عه‌لی قزڵجی و ئیزن وه‌رگرتن له بیاره له مه‌لا عه‌بدوالقادر کانی که‌بودی، ده‌ستی مریدایه‌تی دا به شێخ عومه‌ر زیائه‌دین و ته‌ریقه‌ی نه‌خشبه‌ندی هه‌ڵبژارد. هاته‌وه بۆ موکریان و خه‌ریکی فێرکاری و ئامۆژگاری بوو و له ساڵی 1360ی مانگی‌دا ژیانی ته‌واو بوو. حاجی مه‌لا عه‌بدوڵڵا له زانیارییه‌کانی دینی و عاقڵی به تایبه‌ت له خۆپاراستن له گوناه و زانیاریی ئه‌ستێران ده‌ستێکی به‌رزی هه‌بوو.
سه‌رچاوه‌کان:
مشاهیر آذربایجان، په‌رویز عه‌قلمه‌ند، به‌رگی یه‌که‌م 1385ی هه‌تاوی.
لقی بابەت : پيرانشار