عایشه‌شان
شاژنی مۆسیقای کوردی، عایشه‌شان
ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده گۆرانی‌بێژه له خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1938ی زایینی‌دا له شاری دیاربه‌کر له دایک بووه. کاتێک که هونه‌رمه‌ندان و گۆرانی‌بێژانی کورد له ماڵه باوکی عایشه‌شان‌دا کۆ ده‌بوونه‌وه و تا به‌یانی چریکه‌یان ده‌هات، عایشه‌شان له‌گه‌ڵ ئاواڵانی له پشت ده‌رگا داخراوه‌کان‌ڕا گوێیان ئه‌دا به ده‌نگی گه‌رمی ئه‌وان.
ناوه‌رۆکی گۆرانییه‌کانی عایشه‌شان له لایێکه‌وه ئه‌وی به بیسه‌ران ده‌ناسێنێت و له لایێکی‌تره‌وه بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، رامیاری و کولتووری وه‌به‌رخۆ ده‌گرێت.
عایشه‌شان له ساڵی 1979ی زایینی‌دا سه‌ردانی کوردستانی باشووری کرد و له هه‌ولێر، دهۆک، که‌رکووک و به‌غدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی وه‌ک محه‌مه‌د عارف جزیری، عیسا به‌رواری، گوڵبه‌هار، ته‌حسین ته‌ها و نه‌سرین شێروان کۆنسێرتی پێکهێنا.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له 29ی سه‌رماوه‌زی 1996ی زایینی‌دا پاش خزمه‌تێکی زۆر به زمان و هونه‌ری گه‌له‌که‌ی، له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئه‌زمیری تورکیا به هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه دوایی به ته‌مه‌نی هات.
گۆرانییه به‌ناوبانگه‌کانی عایشه‌شان ئه‌وانه‌ن: جه‌مبه‌لی میری حه‌کاری، مه‌م و زین، لێ‌لێ بێ‌ماڵ، زێڕی حه‌یران، جه‌میله، بێریوان، کۆچه‌ر، لوکی مه‌تینی، میرۆ، حوسنیکۆ، ده‌رد هۆیه، قه‌دری یار، غه‌ریبم دایه، نه‌ورۆز و وڵاتی من دیاربه‌کر.