ئه‌م شه‌و
ئه‌م شه‌و
هۆنراوه‌ی: یارسان به‌رزنجی
ئه‌م شه‌و خه‌مه‌کانم پۆل پۆل میوانی ده‌رونمن
هه‌ریه‌ک به جۆرێ چنگی ژان گرتوویانه
له رۆحی خێر نه‌دیووم گیر ئه‌که‌ن
هه‌ر یه‌ک به یاد کردنه‌وه‌ی یادگاریه‌کی تاڵ و شیرینی رابردوم
شیله‌ی هیواو خۆشی و ئاواته‌کانم هه‌ڵئه‌مژن،
ئه‌م شه‌و له شاری ئه‌ندێشه‌وه
غه‌ریبی غوربه‌تی خۆشه‌ویستانی ده‌وری رۆحم ده‌که‌م،
په‌پووله بێ تاوانه‌کانی باخی ژیانم،
چرۆ نه‌پشکوتووه‌کانی به‌هاری زه‌رده‌خه‌نه‌وه،
یادیان ده‌که‌م زێڕنه‌قوته‌کانی هێلانه‌ی دڵی وێرانم
له ناخمدا نه‌ورۆزی یاد کردنه‌وه‌یان کردۆته‌وه
ئه‌م شه‌و پێکه‌نین له ناو هه‌وری گریندا ده‌توێته‌وه
تروسکه‌ی ئومێده‌کان
له شه‌وه‌زه‌نگی شورا به‌ردینه‌کانی که‌مپه‌که‌مدا
له سێ‌داره ئه‌درێ!!!
ئه‌م شه‌و پاساریه باڵ‌به‌ڕه‌نگه‌کانی دنیای ئاواره‌یی
م له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌کانمدا ده‌ست له ملان بوون و
گه‌مه‌یان ئه‌کرد و پێکه‌نین و خه‌نده‌یان ئه‌باراند به سه‌رما،
منیش به‌تاسه‌وه باوه‌شی مێهره‌بانیم بۆ ئه‌کردنه‌وه،
پڕ به دڵ با‌نگم ئه‌کردن که بێن بۆلام
به‌ڵام ئێوه هه‌ر دوور ئه‌که‌وتنه‌وه
هه‌رچه‌ند ئه‌هاتم بۆ لاتان زیاتر دوور ئه‌که‌وتنه‌وه
هاوارم ئه‌کرد
وه‌رن ئه‌ی نوری چاوانم،
وه‌رن ئه‌ی چرای شه‌وه‌زه‌نگی نائومێدیم...
وه‌رن ده‌مێکه تامه‌زرۆی باوه‌شی نه‌رمتانم،
ده‌مێکه به‌تاسه‌وه‌م
ماچی ئه‌و کوڵمه زه‌ردو سورانه‌تان بکه‌م،
ده‌مێکه له بیابانی دووریتان چاوه‌رێم
تینووی کانی بینینتانم، ده‌مێکه
ده‌مێکه، به‌ڵام به‌داخه‌وه
هه‌رچه‌ند ڵیتان نزیک ئه‌که‌وتمه‌وه زیاتر دوور ئه‌که‌وتنه‌وه،
هه‌رچه‌نده هاوارم ئه‌کرد و ئه‌گریام
ئێوه دوور ئه‌که‌وتنه‌وه، پێده‌که‌نین،
بۆیه گریام گریام گریام هه‌تا گریان بوو به کار و پیشه‌م
هه‌تا گریان له چوارچێوه‌ی دنیای راستی له ژوره‌که‌ما
ده‌نگی دایه‌وه
ئه‌م شه‌و هه‌موو شتێ له بیر و هۆش و ناخم دا
مۆمی له دایك‌بوونی دووریتان دا ئه‌گیرسێنم،
ئه‌م شه‌و له ماته‌مینی ناشتنی خۆما دانیشتوم و
شیوه‌ن ئه‌گێرم و ئه‌گریم، ئه‌ژیم، ئه‌مرم، بۆ تۆ و بۆ ئێوه‌ش،
تا ئه‌و کاته‌ی له‌سه‌ر مل و پشت به‌رد له سه‌ر سه‌رم راده‌خه‌ن،
ناخ و دڵم یادی ئێوه ئه‌که‌ن
هه‌موو کاتێ هه‌موو ساتێ ئه‌گریم، ئه‌ژیم، ئه‌مرم، ئه‌ژیم، ئه‌مرم...
ئه‌و كه‌سه ی بۆ راستی ئه‌ژیت و بێ‌هیوا ده‌ڕوات
ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئێواره‌یه‌كی نیشتیمان له یادیایه‌تی و بۆی ئه‌چێ و
ئه‌ڵێ بمبه‌ره‌وه نیشتمان بملاوێنه‌وه وه‌كو منداڵێكی دوو رۆ‌ژ له دایك بوو...
بوومه‌ته خاوه‌نی هه ڵكێشانی قووڵترین هه‌ناسه‌ی ئه‌م گه‌ردوونه
خاوه‌نی سه‌دان وشه‌ی کپ‌کراو،
خاوه‌نی نیشتمانێکی نادیاری کراو...