ژیانی که‌ڵه‌بابی
کێوێکی به‌رز هه‌بوو که هێلانه‌ی هه‌ڵۆیه‌کی له‌سه‌ر بوو به چوار هێلکه‌وه. رۆژێک بووله‌رزه‌یێک هات و یه‌کێک له هێلکه‌کان خللۆر بۆوه بۆ خوارێ و گه‌یشته زه‌وییه‌ک که پڕ له مریشک و که‌ڵه‌باب بوو. یه‌کێک له مریشکه‌کان هێلکه‌که‌ی برده لای هێلکه‌کانی خۆی و له‌سه‌ری هه‌ڵنیشت. رۆژێک هێلکه‌که شکا و فه‌رخه هه‌ڵۆی لێ هاته‌ده‌ر. وه‌کوو جوجکه مریشکه‌کان ورده ورده گه‌وره بوو و بڕوای کرد که ئه‌ویش که‌ڵه‌بابێکی چووکه‌یه. ئه‌و ژیان و بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆش ده‌ویست به‌ڵام شتێک له ناخییه‌وه هه‌رای ده‌کرد که تۆ له وان زیاتری. رۆژێک له زه‌ویدا یاریی ده‌کرد و دیتی چه‌ند هه‌ڵۆ له ئاسماندا هه‌ڵده‌فڕن و ده‌گه‌ڕێن. جوجکه هه‌ڵۆ هه‌ناسه‌یێکی هه‌ڵکێشا و کوتی: "بریا منیش توانیبام وه‌کوو ئه‌وانه بفڕ‌م!"
مریشک و که‌ڵه‌بابه‌کان له فرقه‌ی پێکه‌نینیان دا و کوتیان: "تۆ که‌ڵه‌بابی و قه‌ت ناتوانی بفڕی!"
به‌ڵام جوجکه هه‌ڵۆ هه‌روا چاوی له بنه‌ماڵه‌ی راستییه‌که‌ی که ئاسماندا هه‌ڵده‌فڕین، ده‌کرد و ئاره‌زووی فڕینی هه‌بوو. به‌ڵام هه‌ر کاتێک که باسی ئارهرزووهکانی ده‌کرد، پێیان ده‌کوت که خه‌ونه‌کانت نابنه راستی و هه‌ڵۆ ورده ورده بڕوای پێ‌کرد. پاش ماوه‌یێک چیتر بیری له فڕین نه‌کرده‌وه و وه‌کوو که‌ڵه‌بابێک ژیانی تێپه‌ڕ ده‌کرد و پاش چه‌ند ساڵ ژیانی که‌ڵه‌بابی، ته‌مه‌نی کۆتایی پێهات.
بۆیه ده‌ڵێن: "ئه‌تۆ هه‌ر ئه‌وه‌ی که بیری لێ ده‌که‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر بیرت کرده‌وه که هه‌ڵۆی، وه‌دوای ئاره‌زووه‌کانت که‌وه و گوێ مه‌ده به قسه‌ی پڕوپوچی مریشک و که‌ڵه‌بابه‌کانی ده‌وروبه‌رت!"
