قسه‌ی خه‌ڵک
رۆژێک کابرایه‌ک و کوڕه‌که‌ی گوێدرێژێکیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد و له دێ وه‌ده‌رکه‌وتن. کابرا سواری که‌ر بوو و کوڕه‌که وه‌دوای که‌وت. له رێگادا تووشی هێندێک که‌س بوون. ئه‌وان کوتیان: "چاو ئه‌و پیاوه بێ به‌زه‌ییه‌ی! خۆی سوار بووه و منداڵیشی به پێیان له دوای ده‌ڕوا!"
ئه‌وجار کوڕه سوار بوو و باوکی به پێیان وه‌ڕێ که‌وت. گه‌یشتنه چه‌ند که‌سێکی دیکه و ئه‌وان کوتیان: "چاو ئه‌و کوڕه بێ ئه‌ده‌به‌ی! هه‌ر گه‌وره و چووکایهتی فێر نه‌کراوه! له جیاتی بابی سوار بێت و ئه‌و له دوای بڕوات!"
ئه‌وجار هه‌ردووکیان سوار بوون و تووشی کۆمه‌ڵێکی دیکه‌ی خه‌ڵک بوون. ئه‌وانیش کوتیان: "چاو ئه‌و بێ ره‌حمانه! گوێدرێژی به‌سته‌زمان خه‌ریک پشتی بشکێ! ئه‌وه ده‌بوایه یه‌کیان سوار بێت و ئه‌ویتر به پێیان بڕوات!"
ئه‌وجار هه‌ردووکیان به پێیان وه‌دوای گوێدرێژه‌که که‌وتن و تووشی چه‌ند که‌سی دیکه بوون. ئه‌وان کوتیان: "چاو ئه‌و گێلانه! گوێدرێژیان پێیه و به پێیان وه دوای که‌وتوون! ئه‌ی ئه‌گه‌ر سواری نابن بۆ چی هێناویانه؟!"
ئه‌وجار ده‌ست و لاقی گوێدرێژه‌که‌یان له دارێک به‌ست و هه‌ر یه‌که‌ی لایێکی داره‌که‌ی له‌سه‌ر شانی دانا و گوێدرێژهیان هه‌ڵگرت. گه‌یشتنه پردێک. کاتی په‌ڕینه‌وه لاقی کوڕه‌که هه‌ڵخلیسکا و هه‌رسێکیان که‌وتنه ناو چۆم. کابرا ده‌ستی کوڕه‌که‌ی گرتبوو و له‌ناو ئاوڕا رایده‌کێشا و ده‌یهێنا ده‌ر. کوڕه‌که‌ی به ده‌نگێکی بڵند ده‌یکوت: "بابه بڕوانه که‌س ئاگای لێ نه‌بێ نه‌کا ئه‌و کارهشلای خه‌ڵک عه‌یب بێت!!"