فه‌یس بوک و دایکێک که منداڵه رفێنراوه‌کانی دۆزییه‌وه
دایکێکی کاڵیفۆرنیایی توانی منداڵه رفێنراوه‌کانی له رێگای فه‌یس بوکه‌وه بدۆزێته‌وه. به پێی هه‌واڵی CNET، ژنێکی خه‌ڵکی San Bernardio ی کاڵیفۆرنیا له ساڵی 1995 دا پاش جیا بوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ری و وه‌رگرتنی مافی سه‌رپه‌رشتیی منداڵه‌کانی له دادگا، کچه 2 ساڵانه و کوڕه 3 ساڵانه‌که‌ی ون کرد. ساڵیانێکی زۆر تێپه‌ڕی تا تۆری ئینترنێت به‌ربڵاو بوو و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان دامه‌زران. دایکه‌که له مانگی مارسدا له‌سه‌ر ئه‌و تۆڕانه خه‌ریکی گه‌ڕان بوو هه‌تا توانی کچه‌که‌ی که ئێستا بۆته لاو، له فه‌یس بوکدا ببینێته‌وه. دوایه دایک و کچ ده‌ستیان کرد به په‌یام ناردن بۆ یه‌کتر. پاش ماوه‌یێک کچه کوتی هیچ حه‌زێکم به‌و په‌یوه‌ندییه نییه، ئێمه ژیانێکی شادمان هه‌یه، لێمان گه‌ڕێ. دوایه پرۆفایلکهی سڕییه‌وه.
ئه‌وجار دایکه له‌گه‌ڵ Rowley و ئه‌فسه‌ره‌کانی په‌یوه‌ندی گرت و توانی به یارمه‌تیی ئه‌وان منداڵه‌کانی که له فلۆریدا ده‌ژیان، بدۆزێته‌وه. بابیان که به‌رپرسی رفاندنی منداڵه‌کان بوو، گیرا و به هۆی مرۆڤدزی و پێشێل کردنی یاسا، به‌ند کرا و جه‌زا درا. به‌م حاڵه‌شه‌وه هێشتا نێوانی دایک و منداڵان باش نییه و هه‌ڵبه‌ت نابێ چاوه‌ڕوانیش بین که یه‌ک شه‌وه ئه‌و خۆشه‌ویستییه له نێوانیاندا په‌یدا بێت.