بۆقی گه‌وره
له نیوه‌ڕۆیێکدا بۆقه‌کان دانیشتنیێکیان هه‌بوو. یه‌کیان کوتی: "ئێمه به‌رگه ناگرین. هه‌موو رۆژێ له‌قلله‌کان راومان ده‌که‌ن و شه‌وانه‌ش ده‌ڵه‌که‌کان ده‌مانگرن."
یه‌کی دیکه کوتی: "به‌ڵێ. هه‌ریه‌ک له‌وانه زۆر ناجسنن، جا هه‌بوونی هه‌ردووکیان له یه‌ک جێگادا ده‌بێته هۆی نا هێمنایه‌تی بۆ ئێمه. ده‌بێ لانیکه‌م له‌قله‌قه‌کان لێره ده‌ڕکه‌ین."
به‌ڵێ، هه‌موو بۆقه‌کان په‌سندیان کرد و کوتیان: "له‌قله‌قه‌کان ده‌رده‌که‌ین، له‌قله‌قه‌کان ده‌رده‌که‌ین."
ئه‌و ده‌نگه گه‌یشته له‌قله‌قێک که له‌و نیزیکانه خه‌ریکی راوکردن بوو. کوتی: "چی؟ کێ ده‌رده‌که‌ن؟!" بۆقه‌کان که چاویان به دندوکی له‌قله‌ق که‌وت که وه‌ک خه‌نجه‌ر ده‌چوو، هه‌رایان کرد: "ده‌ڵه‌که‌کان، ده‌ڵه‌که‌کان ده‌رده‌که‌ین." له‌له‌ق کوتی: "منیش هه‌ر وام بیست!" و درێژه‌ی به کاره‌که‌ی دا. ئه‌و جار نۆره‌ی ئه‌وه بوو که ته‌ما بگرن کێ ده‌بێ به ده‌ڵه‌کان رابگه‌یێنێت. هه‌ر جاره‌ی یه‌کیان هه‌ڵده‌بژارد و ئه‌ویش ده‌کشاوه. له کۆتاییدا بۆقی گه‌وره‌یان هه‌ڵبژارد و پێیان کوت که له هه‌موان گه‌وره‌تره و بۆ سه‌رۆکایه‌تی باشتره. بۆقه گه‌وره کوتی: "به‌ڵێ، من گه‌وره‌م به‌ڵام ده‌ڵه‌ک له من گه‌وره‌تره و ئه‌من یه‌کێکم و ئه‌وان زۆرن."
بۆقێک کوتی: "من له‌گه‌ڵت دێم." بۆقه‌کانی دیکه کوتیان: "هه‌ر هه‌موومان دێین و له‌گه‌ڵت ده‌بین!" بۆقه گه‌وره کوتی: "هه‌ر شتێک بوو، له‌گه‌ڵم ده‌مێننه‌وه؟" یه‌کێکیان کوتی: "وه‌کوو نیسێ له‌گه‌ڵت ده‌بین!" ئه‌وانی تریش کوتیان: "به‌ڵێ، وه‌کوو نیسێ، وه‌کوو نیسێ!" بۆقه گه‌وره هێشتا زۆر به دڵی نه‌بوو. ئه‌وانی دیکه هه‌تا ئێوارێ خه‌ریکی پێداگرتن له‌سه‌ر وه‌فادارییان بوون. تا له کۆتاییدا بۆقه گه‌وره رازی بوو که سه‌رۆکیان بێت و ئه‌وان وه‌کوو نیسێ له‌گه‌ڵی بن. رۆژ ئاوا بوو. له‌قله‌قه‌کان فڕین و چوونه‌وه هێلانه‌که‌یان له سه‌ره‌وه‌ی چۆمه‌که. رووناکایی که ته‌واو بوو، بۆقه گه‌وره کوتی: "ده‌ڵه‌که‌کان به‌و زووانه دێن. به‌ڵام ئێوه له لام ده‌مێننه‌وه وه‌کوو نیسێ، وا نییه؟" هه‌موو یه‌ک ده‌نگ کوتیان: "وه‌کوو نیسێ، وه‌کوو نیسێ!"
ئاسمان بێ مانگ بوو و ئه‌ستێره‌کان ده‌دره‌وشانه‌وه. زۆر تاریک بوو. شۆقی ئه‌ستێره‌کان هه‌ر ئه‌وه‌نده بوو که توانای دیتنی ده‌ڵه‌که‌کانیان هه‌بێت. له نه‌کاو چه‌ند ده‌ڵه‌کێک له بن گیایێک را هاتنه‌ده‌ر، دایکێک له‌گه‌ڵ فه‌رخه‌کانی. بۆقه گه‌وره خۆی هاویشته ناو ئاو و قیژاندی: "دوور که‌ون ئه‌ی دڕنده‌کان. ئه‌ی زاڵمان، ئێوه لێره دوور ده‌خه‌ین و ده‌وتارێنین." فه‌رخه ده‌ڵه‌که‌کان ده‌نگه ده‌نگیان لێپه‌یدا بوو. دیار بوو نارازین. بۆقه گه‌وره له ترسان ده‌له‌رزی به‌ڵام وه‌سه‌ر خۆی نه‌هێنا. دایکه‌که کوتی: "به فه‌رمانی کێ ئێمه ده‌تارێنن؟!" بۆقه گه‌وره کوتی: "هه‌موو بۆقه‌کان." چاوه‌ڕێ بوو بۆقه‌کان پشتیوانی لێبکه‌ن. به‌ڵام ته‌نیا بێده‌نگی بوو. بۆقه گه‌وره دروست پێش ئه‌وه‌ی که قووت بدرێت، به ده‌م ده‌ڵه‌که‌که‌وه ئاوڕێکی داوه و دیتی به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه. ئه‌وان په‌یمانیان شکاندبوو و وه‌کوو نیسێ له تاریکیدا نه‌مابوون.