سەلماندنی ژیرانە
0
1 410
چەند منداڵ پێکەوە کایەیان دەکرد، لەپـڕ پیرێژنێک لەدوورڕا هات و یەکێک لە منداڵەکانی کە ناوی هیوا بوو، بانگ کرد و چەند چرکەیێک قسەی لەگەڵ کرد. دوای ئەوەیکە هیوا گەڕاوە، ئاواڵەکانی لێی هاڵان و داوایان کرد پێیان بڵێت کە پیرێژنە چی پێ کوتووە!
هیوا پرسی: "ئێوە دەتوانن نهێنییەکی گرنگ لای خۆتان ڕاگرن؟!"
هەموو بە دەنگی بەرزەوە کوتیان: "بەڵێ، بەڵێ!"
هیوا کوتی: "منیش هەروا !!"
لقی بابەت : بابەتی گشتی / کورتەچیرۆک