كورته‌ی ژیاننامەی مامۆستا شێرکۆ بێکەس

نووسەر: لاجان
0
3 391

 شێرکۆ بێکەس، کوڕی‌ شاعیری‌ ناوداری‌ کورد فایەق بێکەس‌، لە ساڵی ١٩٤٠دا لە شاری‌ سلێمانی لەدایکبووە‌ و ٤ی ئاگۆستی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پێیتەختی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان. شێرکۆ بێکەس بە یەکێ‌ لە شاعیرە نوێخوازەکانی‌ ھاوچەرخی‌ کورد دادەنرێت و خاوەنی‌ چەندین نامیلکە‌ و دیوانی‌ شێعرییە و زۆرێک لە شێعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون‌. ساڵی ١٩٨٧ لە‌ سوێد "خە‌ڵاتی تۆخۆڵسکی" وە‌رگرت. خە‌ڵاتە‌کە‌ی لە‌ لایە‌ن سە‌رۆکوە‌زیرانی ئە‌و دە‌می سوێد ئیگڤار کالرسۆنە‌وە‌ پێشکە‌ش کرا و لەساڵی ١٩٩٢ بووە وەزیری ڕۆشنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی "دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم"ی دامەزراند؛ لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.

بڵاوکراوەکانی
"تریفەی هەڵبەست"، سلمان الزانی، عێراق، ۱۹٦۸
"کاوەی ئاسنگەر"، داستانێکی سەرشانۆ لە نۆ تابلۆدا، چاپی سەیدیان، مەهاباد، ئێران، ۱۹۷۱
"مەرایا ساغیرە"، وێنەکراوی فواد عەلی، ۱۲۵ پەڕە، چاپی الاهالی، دیمەشق، سوریا ۱۹۸۸
"داڵ": چیرۆکی شێر، شیعر، ٤٤ پەڕە، چاپی ئەیپێک، سوید، ۱۹۸۹ ISBN 91-87730-03-0
"دەربەندی پەپولە"، شیعری درێژ، ۲۲۸ پەڕە، چاپی ئەیپێک، سوید، ۱۹۹۱
"سما سپێگلار: دیکتەر ۱۹۷۸ - ۱۹۸۹" نۆرسبێرگ، چاپخانەی کوردستان، ۱۹۸۹.ISBN 91-87096-05-6

لقی بابەت :  بابەتی گشتی
سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە