html چییە؟
پێشەکیی HTML
HTML زمانی ستانداردی دروستکردنی لاپەڕەکانی وێبە.
HTML چ شتێکە؟
- HTML کورتکراوەی «Hyper Text Markup Language»ە واتە زمانی بە هێما کردنی سەرودەق
- HTML زمانی ستانداردی هێمایە بۆ دروستکردنی لاپەڕەکانی وێب
- HTML باس لە پێکهاتەی پەڕی وێب دەکات
- HTML لە کۆمەڵێک توخم پێکدێت
- توخمەکانی HTML بە وێبگەڕەکە دەڵێن چۆن ناوەڕۆکەکە پێشان بدات
- توخمەکانی HTML پارچە ناوەرۆکەکانی وەک "ئەوە سەردێڕە"، "ئەوە پەڕەگرافە"، "ئەوە بەستەرە" و ... دەسنیشان دەکەن
بەڵگەنامەیەکی سادەی HTML
<!DOCTYPE html> <html> <head> <title>Page Title</title> </head> <body> <h1>My First Heading</h1> <p>My first paragraph.</p> </body> </html>
ڕوون کردنەوەی ئەو نموونەیە
توخمێکی HTML چییە؟
<tagname> ناوەڕۆک لێرە دادەنرێت... </tagname>
تاگی دەسپێک | ناوەرۆکی توخم | تاگی کۆتایی |
<h1> | سەردێڕی یەکەم | </h1> |
<p> | پەڕەگرافی یەکەم | </p> |
شیکردنەوە: توخمی <br> بۆ دانانی دێڕێکی بەتاڵ بەکاردێت.
مێژووی HTML
بۆ ئەوەی تێبگەین کە HTML لە کوێوە هاتووە، پێویستە گەشتێکی کورت بکەینەوە بۆ ساڵی ١٩٩١. کاتێک تیم بێرنەرز-لی دەستی بە کارکردن کرد لەسەر ١٨ تاگی سادە و یەکەم وەشانی HTMLی دیزاین کرد. HTML ڕۆژ بە ڕۆژ باشتر بوو، تایبەتمەندی زیاتری بۆ دیزاینەران دابین کرد لە شێوەی تاگی بەسوودتر لە هەر وەشانییەکدا.
بەم شێوەیە ئەم زمانە وردە وردە کێشەکانی پێشووی خۆی چارەسەر کرد. HTML4 لە ساڵی 1999 هاتە ئاراوە و بۆ ماوەیەکی زۆر لەلایەن وێب دیزاینەرەکانەوە بەکارهێنرا، تاوەکو گەورەترین پەرەسەندن لە مێژووی HTML بە هێنانەکایەی HTML5 ڕوویدا. ئەم وەشانەی زمانی HTML توانی زیاتر لە جاران یارمەتی گەشەپێدەران بدات لە دیزاینکردنی ماڵپەڕەکاندا، کە لە خوارەوە زیاتر لەبارەیەوە فێر دەبین.
چۆن کار دەکات؟
HTML توخمە جۆراوجۆرەکان پێکەوە کۆدەکاتەوە، لەوانە پەرەگراف، لیست، وێنە، دەنگ و هتد، بۆ دروستکردنی چوارچێوەی بنەڕەتی وێب پەڕێک. بە زاراوەیەکی سادەتر، ئێمە HTML بەکاردەهێنین بۆ دروستکردنی جەستەی سەرەکی وێب پەڕێک. ئێستا کە ئاشنای بنەڕەتیترین کردەوەی HTML بوویت، با بچینە سەر پشکنینی نموونەیەک.
ئەگەر بیر لە HTML بکەینەوە وەک بینایەک کە لە قۆناغی دروستکردندایە، ئەوا ئەو ئەندازیارە شارستانییەی کە بناغەکەی دادەنێت و ئێسکەپەیکەرەکەی دروست دەکات، هەمان ئەو کەسەیە کە پێکهاتەی سەرەکی وێب پەیجەکان بە HTML دروست دەکات. هەروەها ئەندازیارێکی تەلارسازی کە کاری جوانترکردنی سیمای بینایەک بێت، وەک کەسێک وایە بە CSS کۆد دەنووسێت.
بێگومان لە جیهانی وێبدا ئەرکی کۆدکردنی HTML و CSS بەزۆری لە ئەستۆی یەک کەسدایە. فایلەکانی HTML لە سیستەمەکەدا بە پاشگری .htm یان .html هەڵدەگیرێن. ئەم فایلانە لەلایەن نزیکەی هەموو وێبگەڕەکانەوە پشتگیری دەکرێن و دەتوانن بە ئاسانی ناوەرۆکەکانیان ڕێندەر بکەن. ڕێندەرکردن بەو مانایەیە کە توخمەکانی ناو ماڵپەڕەکە کە تێکەڵەیەکن لە کۆد، وێنە، ئەنیمەیشن، ڤیدیۆ، یان شتێکی تر، دەگۆڕدرێن بۆ زانیاری کە دەتوانرێت پیشانی بەکارهێنەران بدرێت.
تاگ چییە؟
HTML تاگ بەکاردەهێنێت بۆ گروپکردنی توخمە جیاوازەکان بەیەکەوە و هەر کاربەرێک بەپێی پێویستی خۆی بەکاریان دەهێنێت. لەوانەیە بپرسیت، تاگ چییە؟ تاگەکان ئەو توخمانەن کە ئەرکی جۆراوجۆریان هەیە و کارەکانیان کاتێک دەست پێدەکات کە هەریەکەیان بانگ دەکرێت و کاتێک تاگەکە داخراوە کۆتایی دێت. بۆ نموونە تاگی p بۆ نووسینی پەرەگراف بە HTML بەکاردێت و کاتێک پەرەگرافەکە تەواو بوو تاگەکە دادەخرێت. هەروەها تاگی a لە لاپەڕەکانی وێبدا بەکاردەهێنرێت بۆ ئاماژەدان بە بەستەرەکان. بۆ نموونە:
<a href="https://lajan.ir">ماڵپەڕی لاجان</a>
تاگەکانی HTML لە ڕاستیدا ڕێنمایین بەم زمانە کە بە وێبگەڕەکە دەڵێن لاپەڕەکە لە چ توخمێک پێکهاتووە. هەریەکێک لەم تاگانە مانایەکی دیاریکراوی هەیە و تایبەتمەندیت پێدەبەخشێت وەک گۆڕینی شێوەی دەقەکان و دروستکردنی لیستی جیاواز و بەستنەوەی لاپەڕەکان بەیەکەوە. هەروەها بۆ کارکردن بە دەنگ و ڤیدیۆ و هتد بەکاردەهێنرێن.
کارکرد و سوود و زیانەکانی HTML چین؟
HTML لەگەڵ CSS و JS ناوەکی وێب پێکدەهێنێت و بە زمانێکی زۆر گرنگ دادەنرێت لە جیهانی وێبدا. ئەم زمانە سوود و سنوورداربوونی هەیە، کە لە خوارەوە باسی دەکەین، و دەبینین هۆکاری سەرەکی مانەوەی HTML چییە و بۆچی ئەم زمانە سەرەڕای هەموو کێشەکانی، هێشتا بە زمانی ژمارە یەک لە وێب دادەنرێت. هەندێک لە گرنگترین سوود و زیانەکانی ئەم زمانە بریتین لە:
سوودەکانی HTML:
فێربوونی ئاسان و چێژبەخش
لەسەر هەموو وێبگەڕەکان کاردەکات
سەرچاوە کراوە و بەخۆڕایی
یەکخستنی ئاسان لەگەڵ زمانەکانی لای سێرڤەر وەک PHP
زیانەکانی HTML:
جێگیربوون و پشتبەستن بە زمانەکانی لایەنی سێرڤەر بۆ کارلێکی کاربەر
پشتگیری لاواز بۆ وێبگەڕە کۆنەکان
پێویستی دیزاینکردنی هەر لاپەڕەیەک بە جیا بەهۆی نەبوونی یاسای لۆژیکی بەرنامەسازی
پەیوەندی نێوان HTML و CSS و جاڤاسکڕێپت چییە؟
دەگمەنە باسی HTML بکەین بەبێ ئەوەی مێشکمان بۆ CSS و jаvascript ڕابکێشرێت. تا ئێستا تێگەیشتین کە HTML چییە و بۆچی لە دیزاینی ماڵپەڕدا پێویستمان پێیەتی. بەڵام لەبیرت بێت کە HTML بە تەنیا لەمڕۆدا زۆر بەسوود نییە.
چونکە تەنها پێکهاتەی لاپەڕەکە لە قاڵب دەدات و ڕێگە نادات سەرنجڕاکێشی بینراو زیاد بکرێت. لاپەڕەکانی HTML بەتەنها شایەنی بڵاوکردنەوە نین، بەڵام کاتێک لەگەڵ CSS و jаvascript تێکەڵ دەکرێن، جوانی ڕاستەقینەی خۆیان لە دیزاینی وێبدا نیشان دەدەن.
واتای فرانتئێند چییە؟
HTML یەکێکە لەو زمانانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە دیزاینی پێشەوەدا. ئەو کۆمەڵە تەکنەلۆژیایانەی کە کاریگەرییان لەسەر دەرکەوتن و گرافیکی سایتێک هەیە و هیچ پەیوەندییەکیان بە کاراییەکەیەوە نییە پێی دەوترێت front-end. لە پێشەوەدا تەنها لەگەڵ توخمە بینراوەکانی ماڵپەڕەکەدا کاردەکەین و هەر گۆڕانکارییەک کە ئەنجامی دەدەین لە دیمەنی ماڵپەڕەکەدا ڕەنگدەداتەوە.
تا ئێستا باسمان لە HTML و CSS و jаvascript کردووە. ئەم زمانانە توخمە سەرەکییەکانی پێشەوەن و فێربوونیان بۆ کارکردن لە پێشەوەدا زۆر گرنگە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خاڵانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد، دەتوانرێت HTML بە تەنیا وەک کەسێکی ڕووت هەژمار بکرێت و CSS وەک جل و بەرگی شیک شێوەی خۆی دەڕازێنێتەوە. لە کۆتاییدا جاڤاسکڕێپت وا دەکات بجوڵێت و دەست بکات بە قسەکردن لەگەڵ ئەوانی تر. کەواتە بە کورتی کاتێک باس لە دیزاینکردنی شێوەی سایتەکە دەکرێت، پێویستە بڵێین:
HTML پێکهاتە و ئێسکەپەیکەری وێب پەڕێک بە بەکارهێنانی تاگی پێشوەختە دیاریکراو پێناسە دەکات. CSS یارمەتیمان دەدات توخمە جیاوازەکان لە لاپەڕەکەدا بجوڵێنین، ڕەنگەکان بگۆڕین، فۆنتەکان بگۆڕین و بگەینە ئەو خاڵەی کە وێب پەیجێکمان هەیە کە قبوڵکراو و پێشکەشکراو دەردەکەوێت. جاڤاسکڕێپت ڕێگەمان پێدەدات بە شێوەیەکی داینامیکی لاپەڕەکانی وێب دیزاین بکەین. بە JS دەتوانین توخمە کارلێککارە جۆراوجۆرەکان وەک سلایدەر، لاپەڕەی پەپ ئاپ، گەلەری وێنە و شتی هاوشێوە بەرهەم بهێنین.
چۆن HTML بنووسین؟
ئەگەر ویندۆز بەکاردەهێنیت، نەرمەکاڵای Notepad بۆ ئەم مەبەستە لەبەردەستتدایە. زۆر دەستکاریکەری کۆد هەن کە پشتگیری ئەم زمانە دەکەن و بە ژینگەی کۆدکردنی HTML دادەنرێت. بۆ نموونە Notpad++, Adobe Dreamweaver, Jetbrain PHPMystorm, VS Code و ... کە لە بەناوبانگترین دەستکاریکەری کۆدەکانن لە دیزاینی وێبدا. لە خوارەووە، نموونەیەکی زۆر ساکار لە پەرێکی HTML هاتووە:
<!DOCTYPE html> <html> <head> <title>پەڕی نموونە</title> </head> <body> <div align="center"> <h1>بەخێر هاتن</h1> <p>یەکەم پەڕی وێبی من دەرکەوت</p> <img src="01.jpg" height="400"> </div> </body> </html>
ئەو کۆدانە لە پەڕگەیەکدا (فایلێک) بنوون و بە نێوی index.html پاشەکەوتیکەن. ئەوە نێو و پاشگری گریمانە (Default) بۆ هە جێگایەک کە دەست دەکرێ بە پێشاندانی وێب. هەڵبەت لێرەدا دەبێ وێنەی 01.jpg لەکن پەڕگەی index.html بێت. ئەوەش نموونەی دەرکەوتی ئەو پەڕە:
ئەوە ساکارترین و یەکەمین پەڕی وێبە کە دەتوانی چاکیکەی.