فێرکردنی چۆنیەتی دانانی Favicon بۆ سایت

نووسەر: لاجان
0
197

 

فێرکردنی چۆنیەتی دانانی Favicon بۆ سایت

دەبێ تا ئەوڕۆ چەندین جار دیتبێتت کە بە گشتی کاتێک دەچیە ناو سایتێکەوە ئایکۆنێکی بچووکیش لە سەرەوەی وێبگەڕەکەدا لە تەنیشت ناونیشان و ناوی سایتی دڵخواز پێشان دەدرێت. ئەگەر دەتەوێ بزانی چۆن دەتوانی وێنەیەکی لەو شێوەیە بۆ سایتەکەت بناسێنی، تەنیا لەگەڵمان بە لە فێرکاریی ئەوڕۆدا. لە خوارەوەدا، ماڵپەڕی لاجان سەرەتا ڕوونکردنەوەت بۆ دەدات لەسەر ئەو وێنەیە، پاشان باس لە چۆنیەتی دروستکردنی ئەو وێنەیە و دانانی لەسەر هەر جۆرە سایتێک دەکات، لەوانە سایتی ئیستاتیک و وردپرێس و هتد.

Favicon چییە و سوودی چییە؟
ئەگەر تازە بە وشەی Favicon ئاشنا بوویە، باشتر وایە سەرەتا خۆت بە بێژەکردنی دروستی ئاشنا بکەی. ئەو وشەیە بە شێوەی «فاڤیکۆن» دەخوێندرێتەوە. وشەی Favicon لە تێکەڵکردنی دوو وشەی "favorite" بە واتای "دڵخواز" و "icon" دروستکراوە کە تۆ ئاشنای. Favicon لە ڕاستیدا وێنەیەکە کە نوێنەرایەتی سایتێک دەکات و هەر لەبەر ئەو هۆکارەش ​​پێی دەکوترێت ئایکۆنی کورتکراوە، ئایکۆنی بوکمارک و هتد. قەبارەی Favicon بەگشتی ١٦ x ١٦ پێکسڵە. کاتێک سایتێک Faviconی هەبێت، وێبگەڕەکان بەپێی جۆری وێبگەڕەکە، ئەو ئایکۆنە لە سەردێڕی هەر تابێک لە تەنیشت ناونیشانی ماڵپەڕەکە پێشان دەدەن. بۆ نموونە ئەگەر لە سەرەتای ئەو بابەتەدا سەیری وێنەکە بکەی، دەبینیت کە Faviconێک لە سەرەوەی وێنەی وێبگەڕەکەدا دیارە. ئەو Faviconەی کە بۆ ماڵپەڕەکەت هەڵیدەبژێری دەتوانێ یەکێک لە فۆڕماتەکانی ico، png، gif، jpg، svg، apng ی هەبێت. لە نێوان ئەو فۆڕماتانەدا سێ فۆڕماتی ico و png و gif لەلایەن هەموو وێبگەڕەکانەوە پشتگیری دەکرێن. بۆیە باشتر وایە یەکێک لەو سێ فۆڕماتە بەکاربهێنرێت. هەروەها ئەگەر وێنەیەکی gif ئەنیمەیشن وەک Favicon بەکاربهێنیت، پێویستە ئەوەت لەبەرچاو بێت کە پێشاندانی چوارچێوەی وێنەی ئەنیمەیشن لە هەندێک وێبگەڕدا بە باشی پشتگیری ناکرێت و لەو حاڵەتەدا وێنەکە بە شێوەیەکی ئیستاتیک پێشان دەدرێت.

چۆن Favicon دروست بکەین؟
ئەگەر پێشتر ئەو وێنەیەت هەیە کە دەتەوێت وەک Faviconی ماڵپەڕەکەت بەکاری بهێنی، تەنیا پێویستە قەبارەی وێنەکە بگۆڕی بۆ ١٦ x ١٦ پێکسڵ و دڵنیابە لەوەی وێنەکە یەکێک لەو فۆڕماتانەی هەیە: ico، png یان gif. ئەگەر ئامرازی گونجاوت نییە بۆ گۆڕینی قەبارەی وێنەی دڵخواز لەسەر کۆمپیوتەرەکەت، دەتوانی ئامرازێکی سەرهێڵ (online) وەک image.online-convert.com بەکاربهێنی. بە بەکارهێنانی ئەو ماڵپەڕە دەتوانی بە ئاسانی فۆڕماتەکانی وێنەی جیاواز بگۆڕی بۆ یەکتر و قەبارەیان بگۆڕی بۆ ڕەهەندە دڵخوازەکان.
بەڵام ئەگەر پێشتر وێنەی دڵخوازت نییە و دەتەوێ وێنەیەک یان لۆگۆیەکی نوێ وەک Faviconی ماڵپەڕەکەت دیزاین بکەی، باشترین کار ئەوەیە کە سایتی زۆر بەسوودی Favicon.cc بەکاربێنی. بە بەکارهێنانی ئەو ماڵپەڕە دەتوانی بە سادەیی وێنەی دڵخوازت تا دەتوانی بە تەواوی دیزاین بکەی و ئەنجامی کارەکە لە شێوەی Favicon لە سەرەوەی تابی وێبگەڕەکەدا ببینی. هەروەها ئەو ماڵپەڕە ئەگەری هاوردەکردنی وێنەی دڵخوازت پێدەبەخشێت بۆ دەستکاریکردن یان بەکارهێنانی ئەو Faviconانەی کە پێشتر لەلایەن کاربەرانی دیکەوە دروستکراون. دوای تەواوکردنی کارەکە تەنیا وێنە دروستکراوەکە دابەزێنە بۆ کۆمپیوتەرەکەت بۆ ئەوەی لە هەنگاوەکانی داهاتووی ڕاهێنانەکەدا بەکاری بهێنی.

چۆن Favicon بۆ سایتەکەت دابنێی؟
بۆ دانانی Favicon لە سایتەکەتدا دەتوانی یەکێک لەو دوو ڕێگایە بەکاربێنی:
شێوازی یەکەم:
دانانی ئایکۆن بۆ سایتەکە بەو شێوەیە زۆر زۆر سادەیە. لەو شێوازەدا تەنیا شتێک کە پێویستە بیکەی، ئەوەیە کە وێنەی دڵخوازت بە قەبارەی ١٦ x ١٦ پێکسڵ و فۆڕماتێکی ico لە ڕەگی ماڵپەڕەکەتدا دابنێی. لەو حاڵەتەدا هەموو وێبگەڕەکان ئایکۆنی دڵخواز بار دەکەن و لە تەنیشت ناونیشانی ماڵپەڕەکە (یان هەر بەشێکی تر کە ئەو ئایکۆنە پێشان دەدات) نیشانی دەدەن بەبێ هیچ کارێکی زیادە. ئەو شێوازە دەتوانرێت لە هەموو سایتەکاندا بەکاربهێنرێت، هەر جۆرە بەرنامەسازییەک یان CMS بەکاریبهێنی.
شێوازی دووهەم:
وەک شێوازی یەکەم، شێوازی دووهەم سنووردار نییە بە هیچ جۆرە سایتێکی دیاریکراو و دەتوانرێت لەسەر هەموو سایتەکان بەکاربهێنرێت، جا سایتی ئیستاتیک بێت یان ئەو سایتانەی کە سی ئێم ئێسی جیاواز بەکاردێنن. لەو شێوازەدا سەرەتا Faviconی دڵخوازت لەسەر هۆستەکەت بار بکە و دواتر ئەو کۆدەی خوارەوە بخە ناو تاگی <head> ی ماڵپەڕەکەتەوە:
 

لە کۆدی سەرەوەدا پێویستە ناونیشانی Faviconەکەت دابنێی لەبری http://example.com/myicon.ico. هەروەها ئەگەر Faviconەکەت بە شێوەی gif بێت دەتوانی ئەو کۆدەی خوارەوە بەکاربێنی:

 

وە ئەگەر favicon بە شێوەی png بەکاربهێنی، لەو کۆدەی خوارەوە کەڵکوەرگرە:

 

سەرکەوتوو بی.

سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە