سیستمی بەڕێوەبردنی ناوەرۆکی DataLife Engineی کوردی، دەرچوونی 16

نووسەر: لاجان
1
423

 
 

سیستمی بەڕێوەبردنی ناوەرۆکی DataLife Engineی کوردی، دەرچوونی 16 


سیستمێکی بەڕێوەبردنی ناوەرۆکی پێشکەوتوو بۆ دروستکردنی خێرا و ئاسانی ماڵپەڕی تایبەت بە خۆت لە ئینترنێتدا

DataLife Engine سیستمێکی بەڕێوەبردنی ناوەرۆکی فرەکارە. بەهۆی سیستمێکی زۆر بەهێزی بەڕێوەبردنی هەواڵ و بابەت و کاربەران، بزوێنەری داتالایف بە پلەی یەکەم بۆ ماڵپەڕەکانی میدیای گشتی و دروستکردنی وێبلاگەکانی خۆیان لە ئینتەرنێتدا دیزاین کراوە. جۆرەها تایبەتمەندییە سەرەتاییەکانی بزوێنەرەکە کە لە سەرەتادا تێیدا یەکخراون، ڕێگە بە داتالایف ئینجین دەدەن لە ڕووی دروستکردنی ماڵپەڕەکەوە زیاتر لە پێش نزیکترین ڕکابەرەکانیەوە هەنگاو بنێت و بەهۆی پێکهاتەی ناوەکی ورد و ئاڵۆز کە باری سەر سەرچاوەکانی سێرڤێر کەم دەکاتەوە بزوێنەری داتالایف توانای ئەوەی هەیە بە ئاسانی کار لەگەڵ پڕۆژەکان بکات کە ئامادەبوونی زۆریان هەیە و باری سێرڤێر لە کەمترین ئاستدا دەهێڵێتەوە. نەرمی و ئاسانی خۆکارکردن و یەکخستنی دیزاینی تایبەت ڕێگەت پێدەدات بە زووترین کات بخوێنییەوە و لە پێکهاتەی قالبەکان تێبگەی و ماڵپەڕەکانی خۆت بڵاوبکەیەوە، بەبێ هیچ تێچووی مادەی زیادە. تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی AJAX ڕێگە دەدات هەم ترافیک و هەم سەرچاوەکان لەسەر سێرڤێرەکەت و هەم ترافیکی سەردانکارەکانت کەم بکەیەوە، باسی ئاسانکاری بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە لە ماڵپەڕەکەدا بۆ سەردانکارەکانت ناکەم. بەهۆی زیادبوونی گرنگیدان بە ئاسایشی بزوێنەرەکە و ئاسانکارییەکەی و گەشەپێدانی داینامیکی، ژمارێکی یەکجار زۆر پۆرتاڵ لە سەرانسەری جیهاندا، کە بە سەرکەوتوویی لە کارکردندا بەکاریدەهێنن، پێشتر لە بەرژەوەندی DataLife Engine قسەیان کردووە. گرنگییەکی زۆر بە باشکردنی بزوێنەری گەڕان دەدرێت، کە ڕێگە دەدات سەردانکاری زیاتر بەرەو ماڵپەڕەکەت ببەی.

پێداویستییەکانی DataLife Engine 16


پێویستە ئەمانەی خوارەوە لەسەر سێرڤێردا دابنرێن:

  • ئاپاچی ٢.٠ یان سەرووتر
  • PHP 8.0 یان سەرووتر
  • MySQL 5.5.3 یان MariaDB 10.0 یان سەرووتر


پاشگرەکانی PHP:

  1. پاشگری PHP zlib دامەزرابێت
  2. پاشگری xml دامەزرابێت
  3. پاشگری gd2 دامەزرابێت
  4. پاشگری curl دامەزرابێت
  5. پاشگری mbstring دامەزرابێت
  6. پاشگری fileinfo دامەزرابێت

کەمترین قەبارەی ڕام ١٦ مێگابایت بێت

DataLife Engine ئەو تایبەتمەندیانەی هەیە:

تایبەتمەندییە گشتییەکان:

  • MySQL بەکاردەهێنێت بۆ هەڵگرتنی زانیاری
  • کەمترین باری بنکەدراوە
  • تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی AJAX بەکاردەهێنێت
  • هەواڵ و بابەت و هەر شتێک کە دەتەوێ پێشان دەدات
  • پشتگیری لە URLی کاربەردۆست دەکات کە ڕێگە دەدات بە بەکارهێنانی ناونیشانی بابەتەکە و هەر دەقێکی تر لە سەپەڕی وێبگەڕەکەدا. بەهۆی ئەوەشەوە، ئیندێکسکردن لە بزوێنەری گەڕاندا باشتر دەبێت (پێویستی بە modrewrite هەیە)
  • دەتوانی URLی کاربەردۆستانە لەکاربخەی
  • ئاماری گشتی ماڵپەڕەکان
  • پشتگیری لە بواری زیادە (ڕێگە دەدات نەک تەنها بابەتی هەواڵی کورت و تەواو بەکاربهێنرێت، بەڵکو بۆ دروستکردنی هەر ژمارەیەک لە بواری زیادە بە جۆرە جیاوازەکان بۆ تێهاویشتنی زانیارییەکان)
  • دەتوانی بە چەند لاپەڕەیەک بابەت بنووسی
  • کۆنترۆڵکردنی لافاو
  • پاڵێوی وشەکان بە شێوەیەکی خۆکار لە سەرنجەکاندا
  • پشتگیری پۆلەکان
  • دەتوانی هەر ژمارەیەک پۆلی هێلانە دروست بکەی
  • هەر پۆلێک دەتوانێت قالبێکی جیاوازی هەبێت
  • بڕینی خۆکار وشەی درێژ لە سەرنجدا
  • هەڵسەنگاندنی بابەتەکان
  • ساڵنامە
  • گەڕان لە بابەتەکاندا بە بواری زیادەوە (تیشک خستنە سەر دەقی دۆزراو)
  • دیتنی هەواڵە نەخوێندراوەکان لە دوایین سەردانەوە
  • ژمێرەری هەواڵی بابەتەکان ڕێگە دەدات بزانرێت بابەتەکە چەند جار دیتراوە
  • دەتوانی بابەتێک زیاد بکەی بۆ Favorites
  • ناردنی نامە بۆ کاربەران لە ڕێگەی فۆڕمێکەوە لە ماڵپەڕەکەدا
  • پێشاندانی لاپەڕەکان بە بەکارهێنانی شێوازی پەستێنەری gzip
  • پشتگیری لە پەیامی تایبەتیی کاربەر
  • پشتیوانی بۆ چەند زمانێک
  • بابەتگەلی بەناوبانگ کە لە بلۆکێکی جیاوازدا پێشان دەدرێن
  • دەتوانی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پانێلی بەڕیوەبەرایەتییەوە لاپەڕەی ئامار دروست بکەی
  • دەتوانی لە نێوان تۆمارکردنی ئاسانکراو و پێشکەوتوودا هەڵبژێری. تۆمارکردنی پێشکەوتوو پێویستە حیسێبەکە چالاک بکرێت بۆ تەواوکردنی تۆمارکردنەکە.
  • کاربەر ئاگاداری چالاککردنەوە لە ڕێگەی ئیمێلەوە وەردەگرێت
  • دەتوانی پەڕگەەکان لەگەڵ بابەتەکەدا باربکەی و هاوپێچ بکەی
  • پاراستنی ناوەکی لە دابەزاندنی پەڕگە بێ مۆڵەتەکان (antileech)
  • هاوردەکردنی هەواڵی RSS
  • زانیاریدەرانی RSS
  • پشتگیری فرەزمانی بۆ هەواڵەکان لە ماڵپەڕدا
  • پشتگیری تاگ کلاود
  • پشتگیری خۆکاری مۆبایلە زیرەکەکان

کاربەر دەتوانێ:

  • ناو تۆمارکردن لە ماڵپەڕدا
  • ناردنی سەرنج لەسەر بابەتەکان
  • دەستکاریکردن و سڕینەوەی سەرنجەکانی خۆی
  • ناردنی هەواڵ
  • هەواڵی مامناوەند
  • ناردنی وێنەی پڕۆفایل
  • هوەرگرتنەوەی وشەی تێپەڕ
  • دەستکاریکردنی هەواڵەکان لە ماڵپەڕدا
  • گۆڕینی قالبی ماڵپەڕ
  • زیادکردنی هەواڵەکان بۆ Favorites و دەستگەیشتنی بە خێرایی پێیان
  • دیتن و زیادکردنی ڤیدیۆکان لە ماڵپەڕدا
  • ناردنی ژمارێکی زۆر وێنە و پەڕگە بە یەک کرتە
  • ئامار لەسەر هەر کاربەرێک ئەنجام دەدرێت (بە هەڵسەنگاندن و پڕۆفایلیشەوە)
  • دەتوانرێت زانیاری جیاواز پێشانی کاربەرانی تۆمارکراو و کاربەرانی تۆمارنەکراو بدرێت
  • پشتگیری لە بارکردنی وێنەی بەکۆمەڵ دەکرێت
  • پێشاندانی ڕێکلامە کەسییەکان بۆ گروپێکی دیاریکراو پشتگیری دەکرێت
  • سیستمی سکاڵا "یەک کرتە" لەسەر هەڵە، هەواڵ، سەرنج، پەیامی تایبەتی
  • دەستگەیشتن بە تەواوی خۆکارانە بۆ گروپە جیاوازەکانی کاربەر

بەڕێوەبەری ماڵپەڕ دەتوانێ:

  • زیادکردن، دەستکاریکردن و سڕینەوەی هەواڵ
  • بەکارهێنانی پانێلی بەڕێوەبەرایەتی کە بە تەواوی خۆکارانەیە بۆ گروپە جیاوازەکانی کاربەری
  • دوو دەستکاریکەر بەکاربهێنێ (BBCODES یان WYSIWYG)
  • بەکارهێنانی Anti-Virus کە دۆخی پەڕگەکان دەپشکنێتەوە بۆ ئەگەری هاککردن
  • دەستکاریکردنی کاربەران
  • بەکارهێنانی ئیمۆجی و کۆدی HTML
  • دروستکردنی گروپی کاربەری بە وردکردنەوەی مافی دەستگەیشتن بە جیاواز
  • قەدەغەکردنی کاربەران
  • بەکارهێنانی ئامرازەکان بۆ دروستکردن و دەستکاریکردنی قالبەکان ڕاستەوخۆ لە پانێلی بەڕێوەبردندا
  • ڕێکخستنی کات
  • ڕێکخستنی ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە
  • بابەتەکە بە شێوەیەکی خۆکار لە کاتێکی دیاریکراودا بڵاوبکرێتەوە
  • کوژاندنەوەی ساڵنامە و ئەرشیفەکان (بۆ پاشەکەوتکردنی سەرچاوەکان)
  • سەقامگیرکردنی هەواڵەکان (بۆ ئەوەی هەمیشە لە لوتکەدا بن، بەبێ گوێدانی ڕێکەوتەکەیان)
  • لەکارخستنی تۆماری سەردانکاران
  • واتەرمارکی سەرپۆش لەسەر وێنەکان
  • ناردنی وێنە بۆ هەر هەواڵێک (لەکاتی لابردنی هەواڵ، وێنەکانیش لادەبرێن)
  • بەکارهێنانی بەڕێوەبەری وێنەی بارکراوی گونجاو
  • گەڕان بەدوای کاربەراندا بە پێی ئایپی
  • بەڕێوەبردنی گونجاوی کەرەستەی ڕیکلام
  • گەڕانی خێرا و گۆڕینی تێهاویشتنی بنکەدراوە
  • بڵاوکردنەوەی "یاساکان" لە ماڵپەڕدا
  • دروستکردنی نەخشەی ماڵپەڕ بۆ گووگڵ
  • دروستکردنی پاڵێو بۆ وشە و مانا خۆجێگرەوە
  • ڕاگرتنی کاتی خۆکارانە لە کاتی گەیشتن بە زۆرترین ژمارەی کاربەرانی تۆمارکراو
  • کەمکردنەوەی خۆکاری وێنە ناردراوەکان بۆ قەبارەی دیاریکراو بە هێشتنەوەی ڕێژەی ڕووبەر
  • ئەو کاربەرانەی کە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو سەردانی ماڵپەڕەکەیان نەکردووە بە شێوەیەکی خۆکار لادەبرێن
  • باشکردن و چاککردنەوە و پاشەکەوتکردن و گەڕاندنەوەی داتابەیسەکە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ لە ئسکریپتەوە ئەنجام بدرێت

تایبەتمەندییەکانی کوردی:

  • قالبی پێش‌وتە (Default) بەشێوەیەکی زۆر جوان و بەتەواوی بە کوردی وەرگێڕاوە و ڕاست‌چن کراوە
  • بە کوردی کردنی هەموو پەیامەکان و دەقەکانی ڕووکاری ماڵپەڕ
  • دانانی سێ شێوازی ڕێکەوت بۆ بابەتەکان (زایینی، کوردی و هەتاوی)
  • بەڕێوەبەر هەرکامێک لە ڕێکەوتەکان دەتوانێ لە قالبەکەدا بهێڵێتەوە یان بسڕێتەوە
  • بە کوردی کردن و ڕاست‌چن کردنی بەشی بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ بە هەموو پەیامەکان و  پانێلی بەڕێوەبەرایەتییەوە
  • توانایی هەڵبژاردنی دوو زمانی کوردی و ئینگلیسی لە بەشی بەڕیوەبردندا

بەستەری دابەزاندنی داتالایف ئێنجینی 16ی کوردی:



 

سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

سەرنجەکان

User Avatar
  • hakan
  • لە ڕێکەوتی : 13 سەرماوەز 1402 23:20

زۆر زۆر شتێكی باشە بەلام یەك تێبینی بچوك خۆزگە دەتوانی پشتگیری تەواوی مۆد و روكاریش بكەن وەكو مەكۆیەكی سەرەكی ئەم سكریپتە بەهێزە چونكە تا بلێ كاری جوانی و گەورەی پێ دەكرێت هیوای سەركەوتنتان بۆ ئەم مالپەرە جوانە 

  • 0

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە