چیرۆکی ئه‌وین و بێزاری

نووسەر: لاجان
0
1 934

 ژن و مێردێکی لاو که تازه زه‌ماوه‌ندیان کردبوو، بۆ وه‌رگرتنی ڕێنوێنی و نه‌سیحه‌ت چوونه لای زانایێک. کابرای زانا له‌به‌ریان هه‌ستا و له لای خۆی داینیشاندن. دوایه له پیاوه‌که‌ی پرسی: تۆ چه‌ندت هاوسه‌ره‌که‌ت خۆش ده‌وێ!؟
کابرای لاو بزه‌یێکی هاته سه‌ر لێوی و وڵامی داوه: تا ڕاده‌ی مردن ده‌یپه‌رستم! و هه‌تا هه‌تایه هه‌ر واش ده‌مێنمه‌وه!
دوایه له ژنه‌ی پرسی: ئه‌ی تۆ!؟ چه‌نده‌ت مێرده‌که‌ت خۆش ده‌وێ!؟
ژنه به شه‌رمه‌وه بزه‌یێکی هاتێ و وڵامی داوه‌: منیش تا ڕاده‌ی مردن خۆشم ده‌وێت و تا کۆتایی ژیانم لێی جیا نابمه‌وه و قه‌ت له هه‌ستم بۆ وی که‌م نابێته‌وه
زانایه‌که کوتی: بزانن که له ژیانتاندا هێندێک کات دێنه پێش که تا ڕاده‌ی مردن لێک بێزار ده‌بن و ته‌نانه‌ت نیشانه‌یێک له ئه‌وینی ئێستا له دڵتاندا به‌دی ناکرێت و ناتانهه‌وێ بۆ یه‌ک ساتیش بێ ڕووی یه‌کتر ببینن.
جا له‌و کاتانه‌دا په‌له‌ی مه‌که‌ن و ده‌رفه‌ت بده‌ن تا هه‌وره سسته‌کانی بێزاری له ئاسمانی خۆشه‌ویستیتان لاچن و جارێکی‌تر خۆری ئه‌وین تیشک بخاته سه‌ر ژیانتان و گه‌رمی پێ ببه‌خشێت.
له‌و کاتانه‌دا به هیچ جۆرێک بیر له جیایی مه‌که‌نه‌وه و بزانن که «تا ڕاده‌ی مردن لێک بێزار بوون» تاوانێکه بۆ «تا ڕاده‌ی مردن خۆش ویستن». ئه‌وین و ڕق دو جه‌مسه‌ری جۆلانه‌ی ژیانن، ئه‌گه‌ر زۆر له قه‌راخه‌‌کان نیزیک ببنه‌وه، له ژیاندا ئه‌زمونی هه‌ردووک هه‌سته‌کان ده‌که‌ن. هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه بارودۆخی ناوه‌ندی ڕاگرن و تا دوا ساتی ژیان لێک جیا مه‌بنه‌وه...

سەرنجی بەڕێزت سەبارەت بەو بابەتە چییە؟

لێرە بۆچوونی خۆت بنووسە:

ناوی بەڕێزت : *
ئیمێل :*
ڕای بەڕێزت :*
کۆدی هێمنایەتی : *
وێنە ناکرێتەوە
بۆ گۆڕینی کۆد، لەسەری کرتە بکە