په پووله کانی کوردستان
1
1 850
دیاری یه ک بۆ مناڵه چاوو گه شه کانی ووڵاته که م
پێش که شه به گشت مناڵه چاووگه شه کانی کوردستان
له هه ر چوار پارچه ی کوردستانی خۆشه ویست.
په پووله کانی کوردستان
به ڵێن ڕه واندوزی
ئێمه مناڵی چاوو گه شین
بۆ دووا ڕۆژ تێ ئه کۆشین
بۆ ووڵاتمان به جۆشین
بۆ خاکمان به په رۆشین
ڕۆله ی دووا ڕۆژو پاکین
بۆ خاك ووزه و خۆراکین
په پوله ی مێرگ و باخین
عه شقی ته پۆلکه و شاخین
بێ خه م و خه یاڵ ئه فڕین
به ئازادی و دوور له قین
چاوو له مافی که س نابڕین
بۆ مافی خۆشمان ئه بین
گوێ له دایك و باب ئه گرین
له ووته کانیان ده ر نا چین
ڕێزی مامۆستا ئه گرین
هه رگیز بێ وه فا نابین
به ڵێن بێ هه تا ئه مرین
هه ر بۆ کوردستان ئه ژین
به ڵێن ڕه واندوزی
bellen3@hotmail.com
سوید 2009