گوریس
شاخه‌وانێک بوو که ده‌یه‌ویست له به‌رزترین کێوه‌کان به ته‌نیایی وه‌سه‌رکه‌وێت...
شه‌و بوو تاریکایی ته‌واوی له‌شی کێوه‌کانی گرتبۆ باوه‌ش. هه‌ور، مانگ و ئه‌ستێره‌کانی داپۆشیبوو. شاخه‌وان هیچی نه‌ده‌دیت.
له حاڵی وه‌سه‌رکه‌وتن‌دا بوو که له‌پـڕڕا لاقی خلیسکا و به خێرایی هه‌ڵدێرا. له‌و حاڵه‌دا ته‌نیا په‌ڵه‌ی ڕه‌ش ڕه‌شی وه‌به‌ر چاوی ده‌هاتن و هه‌ستی ده‌کرد که هه‌رده‌م خێرایی که‌وتنه‌خواری زۆرتر ده‌بێت. چرکه به چرکه‌ی ساته‌کانی ژیانی چ باش و چ خراپ له‌به‌ر چاویدا ده‌ڕۆیین. بیری له‌وه ده‌کرد که چه‌نده له مردن نزیکه.
له‌پـڕڕاهه‌ستی کرد که گوریسه‌که له ده‌وری نێوقه‌دی توند بوو و له نێوان زه‌وی و ئاسماندا هه‌ڵاوه‌سرا. ئێستا چاره‌یێکی نه‌ما جگه له وه‌یکه هه‌را بکات:
- خوایه یارمه‌تیم بده!
ده‌نگێک له ئاسمانه‌وه هات:
- چت ده‌وێ؟
- خوایه ڕزگارم که.
- بڕوات به وه هه‌یه که ده‌توانم ڕزگارت که‌م؟
- هه‌ڵبه‌ت که بڕوام هه‌یه.
- ئه‌گه‌ر بڕوات پێمه گوریسه‌که‌ی ده‌وری نێوقه‌دت بکه‌وه.
بۆ ماوه‌یێکی کورت شاخه‌وان بێده‌نگ بوو... دوایه گوریسه‌که‌ی به دوو ده‌ست و به هه‌موو هێزییه‌وه گرت.
ڕۆژی دواتر گروپی فریاکه‌وتن شاخه‌وانێکی مردوویان دۆرزییه‌وه که به گوریسێکه‌وه هه‌ڵاوه‌سرابوو و به هه‌ردووک ده‌ستان توند گوریسه‌که‌ی گرتبوو و سه‌هۆڵی به‌ستبوو و ته‌نیا میترێکی له‌گه‌ڵ زه‌وی مه‌ودا هه‌بوو.