کیژی کورد
0
7 875
کیژی کورد
هۆنراوه‌ی: هیوا جه‌لالی
نیشتمانی پـڕ نێرگس
گه‌لاوێژی گه‌ش
نهشمیلانهتر له قومری
شه‌یدا و شیوای شیرین وه‌ک شه‌پۆلی خه‌و
هاوژینه‌که‌ی ژیانی به‌هار
شه‌کره سێوی باخی هه‌نار
شه‌ونمی گه‌ڵای شه‌وبۆ
شادی سه‌ر لێوی چنار
شێعری ته‌ڕ وه‌ک
غه‌زه‌لی بێ ئاسۆی باران و
په‌لکه دڵنیای دڵی په‌پووله
کیژی کورد
چاوه‌ڕوانته دایکی نیشتمان
دایه پیره‌ی هه‌تا هه‌تایه نه‌مرتان
شادی که‌ن به شێعری بارانی په‌لکه شیرینهکهتان
هه‌تاو و گهلاوێژتان
ده‌س له‌ناو ده‌سی چنار
مزگینی پێگه‌یشتنی هه‌ناری ڕووسووریتان
بدهمێنه کهڕنای شاره‌که‌م و
ئیوه ئاوێنه‌ن، ئیوه ئاون
وشه‌ی سه‌ر لێوی کانیاون
نه‌شکێن ئامان، لێڵ نه‌بێت ڕووناکیتان
با کوڕی خوا بێته داخوازیتان