ئێمه له وڵاخ که‌متر نین!
جووتیارێک گوێدرێژێکی پیری هه‌بوو که رۆژێک لێی ده‌بیرێکی وشک که‌وت. چه‌ندی هه‌وڵی‌دا نه‌یتوانی ده‌ریبێنیته‌وه و خه‌ڵکی گونده‌که ته‌مایان گرت بۆ ئه‌وه‌یکه که‌ره‌که زۆر ئازار نه‌کێشێت، بیره‌که به خۆڵ پڕکه‌نه‌وه تا زووتر بمرێ و مردنی ورده‌ورده‌ئازاری نه‌دات.
خه‌ڵک به پێمه‌ڕه و سه‌تڵ خۆڵیان به‌سه‌ر وڵاخه‌که‌داده‌کرد به‌ڵام ... وڵاخ هه‌ر خۆش خۆش خۆی ده‌ته‌کاند و خۆڵه‌کانی ده‌وه‌راند و ده‌هاته سه‌ریان.
خه‌ڵکه‌که هه‌روا درێژه‌یان به زینده‌به چاڵ کردنی که‌ره به‌سته‌زمانه‌که‌ده‌دا و بێخه‌به‌ر بوون له‌وه‌یکه جارده‌گه‌ڵ‌جارێ که‌ره‌که ده‌هاته سه‌رتر تاکوو له پێش چاوی زه‌ق و زاری ئاوه‌ڵای خه‌ڵکه‌که گه‌یشته لێوی بیره‌که و هاته‌ده‌ر!
ئه‌وان بیریان له‌وه کرده‌وه که گرفته‌کانی ژیانیش وه‌کوو ئه‌و خۆڵه به‌سه‌رماندا ده‌بارێن و ئیمه‌ش ته‌نیا دوو ڕێگامان له‌پێش‌دایه، یان ده‌بێ چاوه‌ڕوانی زینده‌به‌چاڵ بوونمان بین یان ده‌بێ گرفته‌کان بکه‌ین به پردێک بۆ گه‌ییشتن به ئامانج و بیسه‌لمێنین که ئێمه له وڵاخ که‌متر نین!