شاری دڵ
0
8 642
شاری دڵ
مامۆستا ئاوات (سه‌ید کامیل ئیمامی)
من ده‌ڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانه ده‌چم
عه‌قل ده‌ڵێ نا قه‌سه‌به شوڕشی مه‌ستانه نه‌چی
من ده‌ڵێم نوخته‌ی ئه‌و ڕه‌وزه‌یی ڕیزوانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ نا ڕه‌شه جێ ڕاوگه‌یی شه‌یتانه نه‌چی
من ده‌ڵێم مه‌سکه‌ن و ئارامگه‌یی جانانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ سه‌ربه‌سه‌ری تێکچووه وێرانه نه‌چی
من ده‌ڵێم جێگه‌یی هه‌ر شێت و جنوونانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ نا زه‌ده‌یی په‌نجه‌یی په‌ریانه نه‌چی
من ده‌ڵێم مه‌رکه‌زی ئه‌سراری حه‌ریفانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ جێ ته‌مه‌عی چاوی حه‌سوودانه نه‌چی
من ده‌ڵێم وه‌ختی خه‌ته‌ر مه‌ئمه‌ن و قه‌ڵغانه ده‌چم
ئه‌و ده‌ڵێ کون‌کونه جێگه‌ی سه‌ره‌په‌یکانه نه‌چی
له‌م هه‌موو چوون و نه‌چوونه سه‌ری سوڕ ما کامیل
من ده‌ڵێم جوانه بچم، ئه‌و ده‌ڵێ وا جوانه نه‌چی