وه‌فایی
ئه‌م شاعیره ناوی عهبدولڕحیم كوڕی مه‌لا غه‌فوور كوڕی مه‌لا نه‌سڕوڵڵایه، له‌ناو خه‌ڵکدا به‌میرزا عه‌بدولڕه‌حیم ناوبانگی ده‌ركردووه. نازناوی شێعری وه‌فایی بووه. عه‌بدلڕه‌حیم له شاری مه‌هاباد له‌ساڵی 1844ی زایینی له‌دایكبووه. خوێندنی سه‌ره‌تایی و زانسته‌كانی ئایینی ئیسلام و زمانی عه‌ره‌بی له مه‌هاباد ته‌واو كردووه و هه‌ر له‌وێش مۆڵه‌تی مه‌لایه‌تی وه‌رگرتووه. دوایه قوتابخانه‌ی تایبه‌تیی خۆی داناوه و وانه‌ی به منداڵان وتووه و له‌و ڕێگایه بژیوی ژیانی په‌یدا کردووه. دوایه له شاره‌کانیتر وه‌ک هه‌كاری و سلێمانیدا ژیاوه.
وه‌فایی له‌گه‌ڵ كاروانی شێخ سه‌عیدی حه‌فید و سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا و شێخ مسته‌فای شێخ عه‌بدولسه‌مه‌دی قازی و حاجی تۆفیقی پیره‌مێرد چووه بۆ حه‌ج، ئه‌گه‌ر هه‌مووشیان له‌و كاروانه‌دا نه‌بووبن له‌ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه ئه‌و كه‌سانه پێكه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له‌سارای عه‌ره‌بستان کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و حاجیانه وه‌فایی تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت و كۆچی دوایی ده‌كا و له‌ناو لمی بادیه‌ی ئێراق یا بیابانی شام له‌لایه‌ن ههواڵهكانییهوه له‌ساڵی 1902 دوور له نیشتمان به‌خاك ده‌سپێردرێ. پیره‌مێرد ده‌ڵێ: "به‌ده‌ستی خۆم له بیابان وه‌فاییم ناشتووه."