شه‌و
0
7 605
شه‌و
هۆنراوه‌ی مامۆستا نالی
شه‌وی یه‌لدایه یا ده‌یجووره ئه‌مشه‌و
کهدیدهم دوور له تۆ بێنووره ئه‌مشه‌و؟!
دڵم وه‌ک حاکمی مه‌عزووله قوربان!
خه‌ڵاتی وه‌سڵی تۆی مه‌نزووره ئه‌مشه‌و
دڵیش مایل به دیده‌ی تۆیه، بۆیه
له من وه‌حشی و ڕه‌میده و دووره ئه‌مشه‌و
که تۆی شای که‌چ‌کولاهی دیده‌مه‌ستان،
چ باکم قه‌یسه‌ر و فه‌خفووره ئه‌مشه‌و؟!
له خه‌و هه‌ڵساوه یا ئاڵۆزه چاوت؟
هه‌میشه وایه یا مهخموورهئهمشهو؟
سروشکم نه‌قشی چاوی تۆ ده‌کێشێ
که جێم سه‌رداره‌که‌ی ( (مه‌نسوور)ه ئه‌مشه‌و
موسوڵمانان ده‌پرسن حاڵی «نالی:»
له کونجی بێکه‌سی مه‌هجووره ئه‌مشه‌و