کابرای ون بوو له دوورگه‌دا
گه‌میه‌ی کابرایه‌ک له ره‌شه‌بایه‌کی گه‌وره‌دا قوم بوو به‌ڵام ئه‌و کابرایه به سه‌ختی رزگاری بوو و توانی خۆی بگه‌یێنێته دوورگه‌یێک. به چه‌رمه‌سه‌ری و تێکۆشانێکی زۆر توانی خانوویه‌کی چووکه بۆخۆی ساز کات...
رۆژێک بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئاو و خوارده‌مه‌نی چوبووه لێڕه‌وار. کاتێک گه‌ڕاوه به داخێکی زۆره‌وه دیتی ئه‌وه خانووه‌که‌ی له ئاگردا ده‌سووتێ. نه‌فره‌تی له به‌ختی خراپی خۆی کرد و دوایه‌ش گله‌یی له خوای کرد و کوتی: «خوایه ئه‌تۆ منت له‌و دوورگه‌یه‌دا به‌ند کردووه و ئێستاش که من به‌و هه‌مووه زه‌حمه‌ته‌وه توانیومه خانوویه‌کی سازکه‌م تا تێیدا بحه‌سێمه‌وه، ده‌بێ ئاوا لێم بسووتێ؟»
کابرا هه‌ر له‌و بۆڵه‌بۆڵه‌دا خه‌وی لێکه‌وت...
له‌نه‌کاو ڕا به ده‌نگی گه‌میه‌ک له‌خه‌و ڕاپه‌ڕی، هاتبوون بۆ رزگار کردنی!
کاتێک که سوار بوو له خاوه‌ن گه‌میه‌که‌ی پرسی: «چۆن زانیتان من له‌و دوورگه‌یه‌م؟»
وه‌ڵامی داوه: «ئێمه ئه‌و نیشانه‌ی به دووکه‌ڵ پێشانت ده‌دا، دیتمان!»