چاوی کاڵ
0
8 408

چاوی کاڵ
شێعری مامۆستا وه‌فایی
نه‌خۆش و مه‌ستی دوو چاوی كاڵــــم
حه‌قم به‌ده‌سته ئه‌گه‌ر بنــــــــــــاڵم
به‌غه‌مزه‌ی چاوت بهخهنـدهی زارت
بردیان بهغارهت خه‌و و خـــــهیاڵم
فه‌رمووت چلۆنی چ بڵێم عهزیـــــزم
دوور له زولفی تۆ، كافر بهحاڵـــــم
سه‌با ده‌خیلم هه‌ر تاكو مــــــــــاوم
بڵێ به‌زاری بڕۆ بهخاڵــــــــــــــــــم
ده‌مێكی بابێ ده‌وای دڵم كــــــــــــا
به‌چاوه‌كانی گه‌لێ بێ حاڵــــــــــم
( (وه‌فایی) چی دیت له‌سه‌ر بــگێڕێ
نه‌ما له‌سه‌ر تۆ نه سه‌ر نه مـــاڵم